كادیرێكی پێشكەوتووی یەكێتی ئاشكرای كرد

خواكوڕك
 
كادیرێكی پێشكەوتووی یەكێتی ئاشكرای دەكات كە سەركردایەتی یەكێتی بەگشتی شەرعیەتیان نەماوە و دەنووسێت سەركردایەتی و مەكتەبی سیاسی یەكێتی سێ ساڵە شەرعیەتیان نەماوە . بۆیە هەر لێدوانێك بدەن ئەوە تەنها گوزارشت لە بۆچوونی خۆیان دەكەن.
 
شادمان مەلا حەسەن كادیری پێشكەوتووی یەكێتی لە تۆری كۆمەلایەتی فیس بووك لە لاپەری خۆی دەنووسێت، سێ ساڵە سەركردایەتی یەكێتی شەرعیەتی نەماوە، هەروەها لە هەر وەفدێكدا بن بە تەنها و هاوبەش تەنها نوێنەرایەتی خۆیان دەكەن . چونكە ئێستا جیاوازی لە نێوان ئەندامێكی سادە و ئەندامێكی به ناو مەكتەبی سیاسی نیە . واتە هەموو ئەو پۆستانەی لە سەركردایەتی بەسەرەوەن ناشەرعین و داگیركراون .
 
 
دەشلێت هیچ بڕگەیەكی پەیڕەوی ناوخۆی یەكێتی دەسەلاتیان پێنادات .كەواتە شەرعیەتیان نیە .بۆیە هەقە تەواوی كادیر و ئەندامانی یەكێتی رای خۆیان بنووسن لەسەر ناشەرعی بوونی سەركردایەتیەكەیان و بەهیچ شێوەیەك لە هیچ بۆنەیەك گوزارشت لە رای ئەوان ناكەن .
Back to top button