به‌فه‌رمی…ئه‌ندرێس ئه‌نێستا چووه‌ ئه‌م یانه‌یه‌وه‌.

ئه‌ندرێس ئینێستای ئەستێرەی یانەی بەرشەلۆنە دوێنێ سەفەری وڵاتی ژاپۆنی کردووەو بڕیارە لە چەند کاتژمێری داهاتوو گرێبەستێک لەگەڵ یانەی ڤیسل کوپی ژاپۆنی واژۆ بکات.”

ئینێستای تەمەنی 34 ساڵ لە هەفتەی رابردوو ماڵئاوایی لە یانەی بەرشەلۆنە کردو لەگەڵ بەڕێوەبەری جێبەجێکاری کۆمپانیای راکوێتینی سپۆنسەری یانەی بەرشەلۆنە” هیرۆشی میکیتانی وێنەیەکیان بڵاو کردۆتەوەو چاوەڕوان دەکرێت ئەمڕۆ بەرەسمی گرێبەستەکە واژۆ بکرێت.”

یانەی ڤیسل کوپی تا ئێستا خولی ژاپۆنی نەبردۆتەوەو لە ئێستاشدا لە پلەی حەوتەمی خولەکە دێتو ئینێستاش دوای ١٦ ساڵ یاریکردن بڕیاری چونی لە یانە کەتەلۆنیەکە دا.”

Back to top button