سه‌رنجراكێشترین زانیاری ده‌رباره‌ی هه‌نگوین و سوده‌كانی بزانه‌.

هەنگوین بەسەروەرى خواردن و خواردنەوەکان دادەندرێت لە (١٠٠)گرام هەنگویندا (٣٠٠)یەکەى پێوانەى گەرمى دەبەخشێت .(١ )کیلۆ هەنگوین بەرامبەر بە(٥) لیتر شیر و (٢٦)کیلۆ مۆز و (٦٠)کیلۆ پرتەقال و (٥٠) هێلکە و (١١)کیلۆ گۆشت و (١٢) کیلۆ سەوزەیە هەنگوینى بێ فێڵ (غەش) تا (٢٠٠٠)ساڵ تێک ناچێت.”

سودەکانى هه‌نگوین بریتین له‌:-

١-بۆ مێشک و عەقل و دەمارەکان و زراو و تواناى لاشە کەم کردنەوەى نیشانەکانى پیرى بەسودە.

٢-بۆهەوکردن و برینى گەدەو سوتان و هەستیارى (حەساسیە) بەسودە.

٣-بۆپڕۆستات و میزەڕۆ و ڕۆماتیزم و ئازارى جوگمە وبەکاردێ.

٤-بۆزەردى ڕوخسارو زیپکەى گەنجى و سافکردنى دەم و چاو لەگەڵ زەیتى زەیتون و ئاوى لیمۆ و نەعناع دەکرێ هەر چواریان لێک دەدرێ پێى چەوردەکرێ.

٥-بۆسور بونەوەى دەم و چاو لەگەڵ زەیتى کەتان پێى چەوردەکرێت.

٦-بۆ سوربونەوەو ئاوکردنى چاو لەگەڵ نێرکەپیازى سپى دوودڵۆپە لەچاو دەکرێت ڕۆژى سێ جاربۆماوەى یەک هەفتە.

٧-بۆکڕێژو و گەشەى موو ى سەرو ووشکە بیرۆ و سەدەففى و ووشکى باشە.

٨-بۆهەوکردنى لوت بە دڵۆپە تێى دەکرێت و لێى دەبەسترێ.

٩-بۆڕیخۆڵەکان و مایسیرى و کۆلۆن و ترشى و باکردنى گەدە بەسوودە.

١٠-بۆکەم خوێنى ودەم و لێو پوک و گەرو و کۆکە و هێزى چاو باشە.

١١-بۆسیل وڕەبۆ و بەڵغەم فشارى خوێن و تەشەنوج بەسودە.

١٢-بۆکردنەوەى ئیشتیهاى خواردن باشە.

١٣-بۆڕێک خستنى سوڕى مانگانەى ئافرەتان و زیادکردنى مەنى و تواناى جووت بوون بۆ هەردوو ڕەگەز بەسودە.

١٤-مێو (شمع )یان شەمێ شانەى هەنگ بەکاردێ بۆدەرمانى شێرپەنجە (سرطان).

١٥-مێو بۆ ڕەبۆ و هەناسە سوارى و دڵ لەگەڵ وەنەوشەو زەیتەکەى باشە.

Back to top button