هه‌واڵێكی دڵخۆشكه‌ر بۆ هانده‌ران و هه‌وادارانی هه‌ڵبژارده‌ی به‌رازیل.

ئەندامێكی دەستەی هونەری هەڵبژاردەی بەرازیل هەواڵێكی خۆش دەداتە هاندەرانی هه‌ڵبژارده‌كه‌ی و ئامادەیی یاریزان نیمار بۆ مۆندیال به‌ شیوه‌یه‌كی باش رادەگەینێت”.

ئیدۆ گاسپەری رێكخەری گشتی هەڵبژاردەی بەرازیل لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند.” كه‌ لەگەڵ پزیشكەكان و راهێنەری توانای جەستەیی هەڵبژاردەكەماندا قسەم كردووەو هەواڵی زۆرباشیان لەسەر نێیمار پێم راگەیاندووە”.

رێكخەری گشتی هەڵبژاردەی بەرازیل ئه‌وه‌شی ئاشكرا كرد. ” بەدڵنیاییەوە نێیمار بۆ یەكەم یاریی بەرازیل لەمۆندیالی روسیادا لە لوتكەی ئامادەباشیدا دەبێت و بەشداری دەكات”.

Back to top button