بریار درا، سیسته‌می هه‌ڵبژاردنی كوردستان به شێوه كۆنه‌كه ده‌بێت
![](https://xwakurk.com/wp-content/uploads/2018/04/1-10.jpg)
پاش ئه‌وه‌ی كه هێزه‌كانی سلێمانی پشگیریان له سیسته‌می هه‌ڵبژاردنی ئه‌لیكترۆنی كرد، له رۆژی 12ی 5ی 2018 ئه‌م هێزانه په‌شیمان بوونه‌وه، وه‌ك مه‌رجی هه‌ڵبژاردن داوایان كرد به سیسته‌می كۆنه‌كه‌بێت”.
ئه‌مرۆ گوته‌بێژی كۆمسیۆنی باڵا سه‌ربه‌خۆی هەڵبژاردن و راپرسی هەرێمی کوردستان، لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، لەپێناو بەرژەوەندی گشتیدا ئەنجوومەنی کۆمسیاران بەکۆی دەنگ بڕیاریدا ئامێری ئەلیکترۆنی دەنگدان لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان بەکارنەهێندرێت و هەڵبژاردن بەشێوەی سیستەمی کۆن بەڕێوەبچێت”.
شێروان زرار گوته‌بێژی كۆمسیۆنی هه‌ڵبژاردنه‌كان راشی گه‌یاند”كۆمسیۆن ھەموو ھەوڵێك دەخاتەگەڕ بۆ رێگری كردن لە ساختەكاری لە ھەڵبژاردنی داھاتووی پەرلەمانی كوردستان، ئاشكرای كرد: “رۆژی یەكشەممەی داھاتوو ناوی قەوارەكان بۆ بەشداریكردن لە ھەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان تۆمار دەكرێن و لە كۆنفرانسێكی لە رۆژانی داھاتوودا لە رۆژنامەوانیدا روونكردنەوەی زیاتر دەخەینەڕوو”.
گوته‌بێژكه گوتیشی” خۆمان ئاگادارین كە كەموكوڕی لە شێوازی دەنگدان و ھەژماركردنی دەنگدان بە دەست كشەی ھەیە، بەڵام تەواوی رێکاری پێویست بۆ رێگریکردن لە ساختەکاری دەگرینەبەر”.