له‌به‌غدا مه‌رجێگی پارتی ئاشكرا بوو
به‌گوێره‌ی زانیاریه‌كانی ده‌ستی خواكورك كه‌وتووه، وه‌ڤدی پارتی دیموكراتی كوردستان كه سه‌ردانی به‌غدایان كردووه، كه ئێستا له به‌غدان، مه‌رجێكیان به‌شداری كردنی پارتیان له‌هه‌ر حكومه‌تێك به‌ستاوه‌ته‌وه به گه‌رانه‌وه‌ی هێزی پێشمه‌رگه بۆ ته‌واوی ناوچه كوردستانیه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێمی كوردستان”.
سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگاداری پارتی دیموكراتی كوردستان مه‌رجێكی وه‌ڤدی پارتی بۆ لیسته براوه‌كانی به‌غدا ئاشكرا ده‌كات و رایدهگهێنێت، وه‌ڤدی پارتی له به‌غدا مه‌رجێكی ئه‌ساسیان هه‌یه، ئه‌ویش گه‌رانه‌وه‌ی هێزی پێشمه‌رگه‌یه بۆ ته‌واوی ناوچه كوردستانیه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێمی كوردستان، هه‌ر هێزێك ئه‌و مه‌رجه قبول بكات پارتی ئاماده‌یه پشگیری بكات بۆ سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی عێراق، ئه‌و مه‌رجه‌ش ده‌بێت له‌ماوه‌ی یه‌ك مانگ جێبه‌جێ بكرێت”.
هه‌ر به‌گوێره‌ی زانیاریه‌كانی ده‌ستی خواكوڕك كه‌وتووه، پارتی له‌سه‌ر سێ ئاراسته پشگیریه‌كانی خۆی بۆ هێزه براوه‌كانی عێراق خستۆته روو، یه‌كه‌م چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی ناوچه كێشه له‌سه‌ره‌كان، و گه‌رانه‌وه‌ی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه بۆ ئه‌م ناوچانه، دووه‌م، جێبه‌جێ كردنی ده‌ستوور و ته‌وافقی سیاسی و جێبه‌جێ كردنی ماده‌ی 140 سێهه‌م: گه‌رانه‌وه‌ی بودجه‌ی سه‌دا 17ی هه‌رێمی كوردستان”.