بالیۆزی ئێران له عێراق له‌گه‌ڵ گه‌لی كوردستان و پارتی په‌یوه‌ندی باش و گرینگمان هه‌یه
ئه‌مرۆ پێنج شه‌ممه، 24ی 5ی 2018 له‌میانی سه‌ردانی كردنی وه‌ڤدی پارتی به سه‌رۆكایه‌تی فازل میرانی بۆ به‌غدا و سه‌ردانی كردنی بالیۆزی ئێران له عێراق، ئیره‌ج مه‌سجدی رایگه‌یاند”هیشتا زووه باس له پێكهێنانى حكوومه‌تى نوێی عێراق بكرێت”.
ئیره‌ج مه‌سجدی بالیۆزی ئێران له عێراق له‌میانی پێشوازی كردنی وه‌ڤدی پارتی به‌سه‌رۆكایه‌تی فازل میرانی له به‌غدا جه‌ختیشی كرده‌وه، كه له‌گه‌ڵ گه‌لى كورد و پارتى په‌یوه‌ندییه‌كى باش و گرنگ هه‌یه و گوتیشی”په‌یوه‌ندییه دوو قۆڵییه‌كانى نێوان ئێران و گه‌لى كوردستان به‌گشتیی و پارتى به‌تایبه‌تى، زۆر باش و گرنگه، چاومان له‌وه‌یه زیاتر په‌ره‌ى پێبده‌ین”.
هه‌روه‌ها ئیره‌ج مه‌سجدی، باڵیۆزی ئێران له عێراق، له‌دواى كۆبوونه‌وه‌ى له‌گه‌ڵ شاندی پارتى دیمو‌كراتى كوردستان له باڵیۆزخانه‌ى تاران له به‌غدا، كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیان ساز كردوو به رۆژنامه‌نووسانی راگه‌یاند” كه كۆبوونه‌وه‌یان له‌گه‌ڵ شاندی پارتى، بۆ گفتوگۆكردن بووه له‌سه‌ر دۆخى دواى هه‌ڵبژاردنه‌كان، له‌گه‌ڵ گفتوگۆكان و هه‌ماهه‌نگیی له‌نێوان لایه‌نه سیاسییه‌كان بۆ پێكهێنانى حكوومه‌تى نوێ، باسى له‌وه‌ش كرد، كه لایه‌نه براوه‌كان ئێستا سه‌رقاڵی گفتوگۆكردنن و بۆچوونه‌كان ئاڵوگۆڕ ده‌كه‌ن، بۆیه: “ئیستا زووه باس له پێكهێنانى كابینه‌ى نوێ بكه‌ین”.
هه‌روه‌ها فازل میرانی سه‌رۆكی شاندی پارتی له‌به‌غدا گوتی” خۆشبەختانە خاڵی هاوبەش لەنێوان بۆچوونەکانمان یەکجار زۆر بوون، هەردوولاشمان گەیشتینە ئەو بڕوایەی کە پەلەنەکرێت و دانوستاندنەکان بەردەوامبن، چ لێرە چ لە هەولێر و چ لە شوێنەکانی دیکە، تاوەکو بتوانین بڕیارێکی سەرکەوتوو بدەین، بۆ ئەوەی زیاتر خزمەتی عێراق و هەرێم و ئاشتی لە ناوچەکەدا بکات”.