سەرۆكایەتی هەرێمی كوردستان بەفریای حەسەكە دەكەوێت
خواكوڕك
دوای تەقینەوەكەی شەوی رابردووی شاری حەسەكە لەسەر راسپاردەی مەسعوود بارزانی سەرۆكی ھەرێمی كوردستان ھەموو ئامادەكارییەك كراوە بۆ بەھانەوە چوونی رۆژئاوای كوردستان”.
لە راگەیاندراوێك دا لە دکتور حەمید دەربەندی بەرپرسی دۆسییەی رۆژئاوای کورستان لە سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان رایگەیاند: ” دەلێت بە پەلە چوار کەس لە بریندارەکان گەیەندرانە نەخۆشخانەی دهۆک و هەر دوێنێ شەو دەرمانی زۆر پێویست گەیەندرایە رۆژئاوای کوردستان و ئێستاش بڕێکی دیكە رەوان كراوە”. جەخت دەكاتەوە: “لەسەر دووبارە بەدواچوون و پەرۆشی بەڕێز سەرۆکی هەرێم ئەوەی پێویست بێت لە هەموو روێکەوە ئەنجام دەدرێت بۆ بە هاناوە چوونی خەڵکی خۆمان و ئەگەر پێویست بکات ئامادەی ناردنی تیمی پزیشکین بە هەموو پێداویستیێکەوە”.
ئەمرۆ بەیانی 5 تەن دەرمان وەك هاوكاری بۆ بردنارانی تەقینەوەكەی حەسەكە رەوانەی رۆژئاوای كوردستان كرا.
بەڕێوەبەری تەندروستی دھۆك رایگەیاندووە: “رەوانەكردنی ئەو بڕە دەرمانە بۆ بریندارانی حەسەكە لەسەر راسپاردەی سەرۆكی ھەرێمی كوردستانە گوتیشی: “بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی دھۆك رایگەیاندووە كە دەرگای ھوو نەخۆشخانەكانی دھۆك كراوەتەوە بۆ پێشوازیكردن لە برینداران”.