خه‌لیل سه‌ركانی: گۆران پرسی بایكۆتی پرۆسه‌ی سیاسی له عێراق تاوتوێ ده‌كات

خەلیل سەرکانی، ئەندامی جڤاتی گشتی بزووتنەوەی گۆڕان گووتی: “لە کۆبوونەوەکەی ئەمڕۆی جڤاتەکەیان باسی بایکۆتی پرۆسەی سیاسی عێراق دەکەن”.
هه‌روه‌ها (خەلیل سەرکانی)سه‌باره‌ت به په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان حزبه‌كه‌ی و یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان رایگەیاند: “ئێستا گۆڕان و یەکێتی هیچ پەیوەندییەکیان نەماوە، بە فەرمی بڕیارمان لەبارەی دانیشتن لەگەڵ یەكێتی نەداوە، دەبێت لە كۆبوونەوەكانی جڤاتی بزووتنەوەی گۆڕان یەكلایی بكرێتەوە لەگەڵ یەكێتی كۆببینەوە یان نا”.
ئێوارەی 12ی پێنج دوای كۆتایی هاتنی پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن بۆ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق ھێزێكی یەكێتی ھێرشی كرده سەر مەكۆی سەرەكی گۆڕان لە گردی زەرگەتەی شاری سلێمانی، ئەمەش گرژی زیاتری خستووەتە نێوان گۆڕان و یەكێتی و دواتر بزوتنه‌وه‌ی گۆران له رێگه‌ی كه‌ناڵی كه‌ی ئێن ئێنه‌وه داوای له گۆڕانخوازان كرد كه چه‌ك هه‌ڵبگرن و مه‌كۆی گۆران و گۆری نه‌وشیروان مسته‌فا بپارێزن له هێرشه‌كانی یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان .