شیروان زرار:ئامێری ئهلكترۆنی بهكارناهێنرێت و ههڵبژاردن به سیستمی كۆن بهڕێوهدهچێت
ئەمڕۆ پێنجشەممە 24ی5ی2018 شێروان زرار، گوتەبێژی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردن و راپرسی هەرێمی کوردستان، لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند:” کە تۆمارکردن و راستاندنی قەوارە سیاسییەکان لە بەرواری 27ی5ی2018 ەوە تاکو 7ی6ی2018، دەست پێدەکات”.
گوتەبێژی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردن و راپرسی هەرێمی کوردستان راشیگەیاند:”لەپێناو بەرژەوەندی گشتیدا ئەنجوومەنی کۆمسیاران بەکۆی دەنگ بڕیاریدا ئامێری ئەلیکترۆنی دەنگدان لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان بەکارنەهێندرێت و هەڵبژاردن بەشێوەی سیستەمی کۆن بەڕێوەبچێت،كۆمسیۆن ھەموو ھەوڵێك دەخاتەگەڕ بۆ رێگری كردن لە ساختەكاری لە ھەڵبژاردنی داھاتووی پەرلەمانی كوردستان”.
كۆمسیۆنی باڵای سهربهخۆی ههڵبژاردن و ڕاپرسی له كوردستان ئهوهشی خسته ڕوو “کە تۆمارکردن و راستاندنی هاوپەیمانیەتییەکان لە بەرواری 18ی6ی2018ەوە تاکو 20ی6ی2018، دەست پێدەکات”.