میسریەکان شەیدای تەکنەلۆجیای روسیان

شاندێکی پلەباڵای میسری بەسەردانێکی زەمینە بۆ سازکراو گەیشتنە روسیا و بنکەی ئەتۆمی ستالینگرادیان بەسەر کردەوە.

شاندەکە لە پێناو سودوەرگرتن لە تەکنەلۆجیای ئەتۆمی بۆ بواری وزە سەردانەکەیان ئەنجام داوە ،ئەوەش دوای دیداری سەرۆکی روسیا “ڤلادیمیر پۆتن ” و سەرۆکی میسر “عەبدولفەتاح سیسی” هات لە قاهیرەی پایتەختی میسر.

له‌ دوای چاوپێكه‌وتنی ( پۆتین و سیسی ) په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان میسرو ڕوسیا هه‌ماهه‌نگی و هاوكاری زیاتری به‌ خۆوه‌ بینیوه‌  له‌ بواری سیاسی و ئیداری  خزمه‌تگوزاری تا ده‌گاته‌ ئاستی بره‌دان به‌ ته‌كنه‌لۆجیای ئه‌تۆمی بۆ خزمه‌تگوزاری ئاشتی .

بڕیارە پرۆژەیەکی ئەتۆمی تایبەت بە بواری وزە لە لایەن گروپەکانی میسری بۆ برەودان بە تەکنەلۆجیای ئەتۆمی لە وڵاتی میسر بنیات بنرێت و روسەکان بۆ ئەو مەبەستە هاوکاری میسریەکان دەکەن بەو هەنگاوەش گرفتی سەختی وزە لە وڵاتی میسر کەم دەبێتەوە.

Back to top button