خه‌سره‌و گۆران: كورد‌و سوننه ده‌بێت ڕۆڵیان له دانانی سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراقدا هه‌بێت
شاندێكی پارتی دیموكراتی كوردستان ماوه‌ی سێ رۆژه له به‌غدایه و تا ئێستا دیدار و كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ زۆرینه‌ی لایه‌نه عێراقییه‌كان ئه‌نجام داوه، به‌گوته‌ی ئه‌ندامانی شاندی پارتی‌یش بۆ به‌غدا، كۆبوونه‌وه‌كانیان تا ئێستا باش و ئەرێنین.
خه‌سرۆ گۆران ئه‌ندامی شاندی پارتی دیموكراتی كوردستان بۆ به‌غداد رایگەیاند: “لە دیدار و كۆبوونه‌وه‌کانماندا له‌گه‌ڵ لایه‌نه عێراقییه‌كان، ئه‌وانه‌ی سه‌ركه‌وتنیان به ده‌ست هێناوه، به شێویه‌كی گشتی ئەرێنی بوون”.
خەسرۆ گۆران گوتیشی: “رایه‌كان به شێوه‌یه‌كی گشتی ئیجابین و هه‌موولایه‌نێك له‌سه‌ر ئه‌وه هاوڕان، بێ به‌شداریكردنی كورد، حكوومه‌ت دروست نابێت. جگه له‌وه‌ش هیچ پرۆسه‌یه‌كی سیاسی له عێراق به‌بێ یه‌كێك له پێكهاته‌كان به‌ڕێوه ناچێت، باس له‌وه‌ش ده‌كرێت، پارتی ئه‌و ژماره زۆره‌ی كورسیی به ده‌سهێناوه، له به‌غدا ره‌قه‌مێكی قورسه”.
ئه‌و ئه‌ندامه‌ی شاندی پارتی بۆ به‌غدا باسی له‌وه‌ش كرد، کە پێكهێنانی ئه‌م جاره‌ی حكوومه‌تی عێراق له‌گه‌ڵ رابردوو جیاواز دەبێت، چونكه پێشتر لیستێكی شیعی درووست ده‌كرا و دواتر ئه‌وانه‌ی دیكه له دوای ئه‌وان ده‌رۆیشتن و به‌شداریان ده‌كرد، ئێستا پێشنیاری ئێمە ئه‌وه‌یه، کە هه‌ر سێ پێكهاته‌ی سوننه و شیعه و كورد پێكه‌وه دانیشن و به‌رنامه‌یه حكوومه‌ت دابنێن، ئه‌و به‌رنامەش شایانی جێبه‌جێكردن بێت و ته‌نیا “مەرەکەبی سەر کاغەز”یش نه‌بێت وه‌ك ئه‌وه‌ی مالیكی و عه‌بادی، کە پێشتر كردیان.
خه‌سره‌و گۆران گوتی: قبوڵمانه سه‌رۆكوه‌زیران له شیعه ده‌بێت، به‌ڵام “كورد و سوننه دەبێت ڕۆڵیان له دانانی سه‌رۆكوه‌زیراندا هەبێت، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ده‌بێته هیی هه‌موو عێراق”.
سه‌باره‌ت به یه‌كریزی كورد خه‌سرۆ گۆران ده‌لێت:” پارتی دیموكراتی كوردستان، به‌رده‌وام جه‌ختی له‌وه ده‌كرده‌وه كورد به‌یه‌كه‌وه بچێت بۆ به‌غدا، به‌ڵام هیچ لایه‌نێك وه‌ڵامی نه‌بوو و هه‌ندێك لایه‌ن پێیان وابوو گۆڕه‌پانه‌كه كۆنترۆڵ ده‌كه‌ن و ده‌نگی زۆر ده‌هێنن و پارتی بچووك ده‌بێته‌وه، “بۆیە ئەوان ئاماده نه‌بوون به لیستێك له‌گه‌ڵمان به‌شداری بكه‌ن، ئێستا هه‌ر خه‌ریكی ده‌نگی خۆیانن و تووشی شۆك بوون و پێشبینی 10كورسی و15 كورسییان ده‌كرد، كه‌چی هه‌ر یه‌كه و دوو كورسی و سێ كورسی هێناوه، بۆیه له‌و شۆكه هۆشیار نه‌بوونه‌ته‌وه.”