شه‌وقی كانه‌بی: عومه‌ری سه‌ید عه‌لی هیچ مواسه‌فاتێكی تێدانییه بۆ سه‌رۆكایه‌تیكردنی گۆڕان
میدیاکارێکی گۆڕان هۆكارى دژایه‌تى خۆى بۆ دانه‌نانى عومه‌رى سه‌ید عه‌لى به ڕێكخه‌رى گشتى ڕوون ده‌كاته‌وه و ئه‌ویش به‌هۆكارى گه‌یشتنى بزووتنەوەی گۆڕان به‌م قۆناغه خراپه‌ى ئێستاى ژیانى سیاسى گۆڕان ده‌زانێت.
شه‌وقى كانه‌بى به‌رپرسى پێشووى نوسینگه‌ى هه‌ولێرى كه‌ناڵى (كه‌ى ئێن ئێن)ـى سه‌ربه كۆمپانیاى(وشه) كه له‌لایه‌ن (چیاى نه‌وشیروان مسته‌فا)ـوه خاوه‌ندارێتى ده‌كرێت له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تى فه‌یسبوك له‌نوسێنێكدا ده‌ڵیت:” ئێمە هەر لەسەرەتاوە لە دژی پرۆسە نادیموکراتی و ناشیرینەکەی هەڵبژاردنی عومەری سەید عەلی و تاقمە قیادیە خۆسەپێنەکەی گردەکە وەستاینەوە،بۆ ئەوەش ئەو رۆژەمان لەبەرچاوبوو کە ئەو گروپە بە تەواوی دەست بەسەر گٶراندا دەگرن و هەرچی دەنگی رەخنەگرانەیە لە ناو گۆڕاندا سەرکوتی دەکەن و نەفەسێک بۆ بۆچونێکی جیا‌و بیرێکی جیا ناهێڵنەوە و گۆڕان بەو رۆژە دەگەینن کە هیچمان ئیرەیی پێنابەین”.
له‌به‌شێكی تری نوسینه‌كه‌یدا له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فیسبووك (شه‌وقی كانه‌بی ) نوسیویه‌تی :” لە دوای نەخۆشکەوتنی کاک نەوشیروانەوە تا ئێستا بە عەمەلی عومەری سەید عەلی رێکخەری گشتی گۆڕانە، ئێستا پێویستە بپرسین ئەو پیاوە لەو ماوەیەدا چی بەسەر گۆڕان هێنا، ئەو رێکخەرە گۆڕانی لە خەڵک سەندەوەو دایە دەست تاقمە کۆنەکەی مەکتەبی سیاسی یەکێتی کە دەرکەوت ئەو پیاوانە هیچ شتێکی زیاتریان بۆ گۆڕان پێ نیە جگە لە گواستنەوەی کلتوری تەکەتول و گروپگەری و پیاو پیاوانێ”.
شه‌وقی كانه‌بی ده‌لێت :” ئەوانە لەو ماوەیەدا بۆ یەک چرکەش خەریکی سیاسەت و بیرکردنەوەی سیاسی نەبوونە جگە لە هەوڵدان بۆ یەک شکاندن و بە‌هێزکردنی باڵ و تەکەتول و پیاوەکانی خۆیان،عومەری سەید عەلی، هیچ مواسەفاتێکی تیا نابینیتەوە بۆ سەرۆکایەتیکردنی هێزێکی چاڵاک و کاریگەری وەک گۆران بشێت. نە کەسێکە کە خاوەنی فیکری سیاسی بێت، نە کەسێکی قیادیە خەڵک لە دەوری کۆببێتەوەو ئیدارەیان بکات، نە توانای وتاردان و نوسینی وتارێکی سیاسی هەیە نە ئەو پیاوەشە کە بتوانێت لە ناو ساحەی سیاسی هەرێمی کوردستان و عێراق گۆران بە یاریکەرێکی چاڵاک بهێڵێتەوە”.
هه‌روه‌ها ده‌شڵێت :” هەموو خەونی سیاسی سەید عەلی ئەوەیە کاندیدو پیاوەکانی خۆی لە پەرلەمان و پۆست و پلەو پایەی حکومی‌دا جێبکاتەوە.
له‌كۆتایی نوسینه‌كه‌یدا ئه‌و میدیاكاره‌ی بزوتنه‌وه‌ی گۆران نوسیوشیه‌تی :” عومەری سەید عەلی، خراپترین رێکخەری گۆڕان بوو کە هەر کادیرێکی دیکەی گۆڕان ئەو ئەرکە یبگرتایە ئەستۆ باشتر بەڕێوەی دەبرد. بەڵام نیگەرانیە گەورەکە ئەوەیە ئەوانە رانەهاتون لە کاتی شکستیاندا دەست لە کاربکشێنەوەو دان بە شکستی خۆیاندا بنێن و داوای لێبوردن لە لایەنگرانی حیزبەکانیان بکەن. بۆیە من هیچ گەش بین نیم واز لەو پۆستە بێنێت هەتاکو گۆچانەکەی نەداتە دەست گۆران”.