سه‌در له عیراق و نه‌سروڵڵا له لوبنان، سه‌ركه‌وتنی دوو پڕۆژه‌ی دژ به‌یه‌ك

لیستی (سائیرون) كه موقته‌دا سه‌در كه‌سایه‌تی دیاری ئاینی شعه‌كان پشتیوانی ده‌كات پله‌ی یه‌كه‌می له هه‌ڵبژاردنه په‌رله‌مانیه‌كه‌ی عیراقدا به‌ده‌ستخست، پێش هه‌فته‌یه‌كیش له‌و هه‌ڵبژاردنانه، حزبوڵڵای لوبنانی به‌سه‌رۆكایه‌تی حه‌سه‌ن نه‌سروڵڵا له هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی لوبنانی دا سه‌ركه‌وتنی به‌ده‌ستهێنا، ئه‌مه له‌كاتێكدایه ده‌بێت سیستمی تائیفی لوبنانی كه هه‌ڵبژرادنه‌كانی له‌سه‌ر بیناكرابوو، به‌هه‌ند وه‌ربگرین.
به‌دیاریكراوی ئه‌م خاڵه‌ی كه په‌یوه‌سته به سیستمی لوبنانیه‌وه، واده‌كات به‌راوردكارییه‌ك بكه‌ین له‌نێوان ئه‌وه‌ی له‌م دوو وڵاته‌دا روویدا كه له‌ورده‌كاریدا ئاڵۆزه به‌ڵام له‌سه‌رئاستی سیاسی و ئاراسته‌ی هێزه سیاسیه‌كان له عیراق و لوبنان ده‌كرێت و ئاسانه.
له‌رووی شكلیه‌وه، رێژه‌ی به‌شداریكردن له‌هه‌ردوو حاڵه‌ته‌دا كه‌م بوو، ده‌رئه‌نجامه‌كان له‌هه‌ردوو وڵات‌دا گۆڕانكاری له دۆخی ئێستادا دروست كردووه، ئه‌ویش له‌رێگه‌ی سه‌ركه‌وتنی سه‌ركرده ئاینییه شیعه‌كانه‌وه، به‌ڵام جیاوازی ریشه‌یی له‌نێوان هه‌ردوو حاڵه‌ته‌دا هه‌یه چ له‌رووی سروشتی شه‌ڕی هه‌ڵبژاردن، یان له‌رووی ئاسۆی سیاسیه‌وه كه روویدا.
هه‌ڵبژاردنی لوبنانی یه‌كه‌م هه‌ڵبژاردن بوو دوای (٩)ـسـاڵ، هه‌روه‌ها یه‌كه‌م هه‌ڵبژاردن بوو له‌دوای به‌هاری عه‌ره‌بی، له‌سه‌ر بنه‌مای سیستمی ته‌قلیدی ئیستا به‌ڕێوه‌چوو، پابه‌ندبوو به بنه‌ما سه‌ره‌كیه‌كه‌یه‌وه كه تائیفیه‌ت بوو، هاوپه‌یمانێتیه‌كان و هه‌ڵمه‌تی هه‌ڵبژاردن له‌م چوارچێوه‌یه ده‌رنه‌چوو، هه‌روه‌ها ده‌رئه‌نجامه‌كانیش به‌شێوه‌یه‌كی راسته‌قینه‌و كرداری ناتوانێت ره‌نگدانه‌وه‌ی هه‌بێت به‌سه‌ر دامه‌زراوه ده‌سه‌ڵاتداره‌كانه‌وه.
به‌چاوپۆشی له‌وه‌ی كه ئه‌م لایه‌ن زیادی كرد یان ئه‌و لایه‌ن پاشه‌كشێی كردبێ، ئه‌وه ته‌ئكید بوو كه سیستمی لوبنانی په‌یوه‌ندی هه‌یه به لایه‌نی ده‌ره‌كی و به‌شێوه‌یه‌كی راسته‌خۆ، به‌ڵام ئه‌وه‌ی جێگه‌ی سه‌رنج بوو ئه‌وه‌یه كه بونمونه، لایه‌نه‌یكی مه‌سیحی وه‌كو هێزه‌كانی لوبنان ئه‌گه‌ری هه‌یه رۆَلی لایه‌نی سونی وه‌كو حه‌ریری بگێڕێت به‌تایبه‌تی له‌باره‌ی هاریكاری یان هاوپه‌یمانی له‌گه‌ڵ سعودیه.
به‌ڵام هه‌ڵبژاردنه‌كانی عیراق له‌سه‌ر بنه‌مای پرسی گوزه‌ران و سیاسه‌تی راسته‌قینه به‌ڕێوه‌چوو، هه‌رچه‌نده هێزه جیاوازه‌كان له‌سه‌ر بنه‌مای تائیفی دابه‌ش بوون، به‌ڵام ده‌نگده‌ری عیراقی په‌یامێكی به‌هێزی نارد له‌رێگه‌ی هه‌ڵبژاردنی ئه‌و لیسته‌ی كه نه‌ك ته‌نیا دابه‌شكاری تائیفی تێپه‌ڕاند به‌ڵكو دابه‌شكاری سیاسیشی تێپه‌ڕاند به هاوپه‌یمانێتی نێوان پیاوانی دینی و شیوعیه‌كان، پێویسته بگوترێت سه‌در چه‌ند ساڵێكه پشتیوانی پڕۆژه‌یه‌كی نیشتمانی ده‌كات دژی هه‌موو جۆره لایه‌نێكی بیانییه چ ئه‌مریكی بێت یان ئێرانی.
له‌سه‌رئه‌و بنه‌مایه، پێكهاته‌ی حكومه‌تی نوێی هه‌رچه‌نده نادیاره‌و چاوه‌ڕوانی دانوستانی لایه‌نه سیاسیه‌كانه به‌ڵام به‌دڵنیاییه‌وه ره‌نگدانه‌وه‌ی گۆڕانكاری ئیراده‌ی ده‌نگده‌ره، به‌بێ گوێندانه تائیفه‌كه‌ی.
لوبنان له‌رێگه‌ی ده‌رئه‌نجامه‌كانی هه‌ڵبژاردنه‌وه، خۆی خزانده‌وه ناو ململانێی هه‌رێمایه‌تییه‌كانه‌وه، به‌ڵام عیراق خۆی به‌دورگرت له ململانێ هه‌رێمایه‌تییه قوڵه‌كان.
ئاسۆی سیاسی لوبنان به تائیفی مایه‌وه‌و به‌پێی سیستمی ته‌قلیدی عه‌ره‌بی، هه‌روه‌ها پێشبینی ناكرێت هیچ گۆڕانكارییه‌ك رووبدات، ئه‌وه‌ش لوبنانیه‌كان ناچار ده‌كات له هه‌ڵبژاردنی داهاتوو دیسانه‌وه قه‌یرانی بێتوانایی حكومه‌ت له كۆكردنه‌وه‌ی خۆڵوخاشاك بهروژێنن.
له‌عیراق هه‌موو ئه‌گه‌ره‌كان كراوه‌یه، ئه‌گه‌ر زۆرینه كه ده‌نگده‌ری عیراقی هه‌ڵیبژاردوون بتوانێت فشاره‌كانی دراوسێ به‌هێزه‌كه‌ی تێپه‌ڕێنێت و حكومه‌تێك كه گوزارشت له ویستی شه‌قام بكات پێكهێنرێت ئه‌وا هیوایه‌ك هه‌یه بۆ به‌دیهێنانی ئاسۆیه‌كی سیاسی نیشتمانی عیراقی له‌ده‌ره‌وه‌ی رێوشوێنه ته‌قلیدیه‌كان كه شكستی خۆی سه‌لماندووه.