دژی هێرۆ لە ئێرانيش خۆپێشاندانە

خواكوڕك
پاش ئەوەی چەندین كارەساتی لەشارە جیاوازەكان لێكەوتوە لە رۆژهەڵاتی كوردستان خۆپێشاندان لەدژی هەناردە كردنی نەوتی باشوری كوردستان كە نەوتی هێرۆخانی هاوسەری تالەبانیە لە مەریوان رێكخراو داوای راگرتنی تانكەری نەوتهەڵگر كرا.

لە شاری مەریوان-ی رۆژهەڵاتی کوردستان خۆپێشاندانێک دژی هاتووچۆی تانکەرە نەوتهەڵگرەکانی باشووری کوردستان بە رێگاکانی پارێزگای سنە بەڕێوەچوو، خۆپێشاندەران داوا دەکەن هاتووچۆی ئەو بارهەڵگرانە رابگیرێت.

پێش نیوەڕۆی رۆژی سێشەممە 4-10-2016 خۆپێشاندانێک لەلایەن چالاکڤانانی مەدەنی و خەڵکی مەریوان لەنێو ئەو شارە بەڕێوەچوو، خۆپێشاندەران دواتر لەبەردەم قایمقامییەتی شارەکە کۆبوونەوە و داوایان لە بەرپرسان و حکومەتی ئێران کرد رێگە لە هاتووچۆکردنی نەوتهەڵگرەکانی باشووری کوردستان بگیرێت و بە پارێزگای سنەدا سووتەمەنی بۆ باشووری ئێران بگوازنەوە.

شەوی سێشەممەی هەفتەی رابردوو لە نزیک گوندی نگڵ لەسەر رێگای سنە – مەریوان، نەوتهەڵگرێکی باشووری کوردستان بەهۆی وەرگەڕانەوە ئاگری گرت و، بووە هۆی گیانلەدەستدانی 4 کەس و سووتانی 3 کەسی دیکە.

لە ساڵانی رابردوودا چەندین رووداوی هاوشێوە لە رێگەوبانەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان روویانداوە و زیانی مرۆیی، ماددی و ژینگەیی لێکەوتووەتەوە.

Back to top button