ترەمپ دیدارەكەی لەگەڵ كیم جۆنگ رەت كردەوە

 

دوای ئه‌وه‌ی بڕیاربوو كه‌ هه‌ر یه‌كه‌ له‌ دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی ویڵایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا و كۆیم جون ئۆن سه‌رۆكی كۆریایی باكور, له‌ 12ی مانگی داهاتوو كۆبوونه‌وه‌یه‌كی لوتكه‌ ئه‌نجام بدات, ئه‌مڕۆ سه‌رۆكی ئه‌مریكا ره‌تی كرده‌وه‌ كه‌ چاوی به‌ سه‌رۆكی كۆریا بكه‌وێت, چونكه‌ به‌رده‌وامه‌ له‌ لێدوان و تاری دوژمنكارانه‌ی به‌رامبه‌ر ئه‌مریكا.

لە نامەیەكدا كە ترەمپ بۆ ئۆنی ناردووە و كۆشكی سپی وێنەیەكی نامەكەی بڵاوكردووەتەوە، تیایدا ترەمپ بۆ ئۆنی نووسیوە “بەخۆشحاڵیەوە چاوەڕێی دیدارت بووم، بەڵام بەداخەوە، لەبەر ئەو تووڕەییە لەبن نەهاتوو و دوژمنكاریە ئاشكرایەی لە دواهەمین لێدوانت دەرتبڕی، هەست دەكەم ئێستە كاتێكی شیاو نیە بۆ ئەو دیدارەمان كە ماوەیەكی درێژە پلانی بۆ دادەنێین”.

هەر ئەمڕۆ چۆی سون هۆی وەزیری كاروباری دەرەوەی كۆریای باكوور رایگەیاندبوو كە مایك پێنس جێگری سەرۆكی ئەمریكا كەسێكی نەزان و گەمژەیە.
دووشەممەی رابردوو پێنس هۆشداری دابووە كیم جۆنگ ئۆن، كە هەوڵی خەڵەتاندنی ئەمریكا نەدات، هەروەها گوتبووی ئەگەر كۆریای باكوور واز لە بەرنامە ئەتۆمیەكەی نەهێنێ و لەگەڵ ئەمریكا ڕێك نەكەوێت، ئەوا چارەنووسی وەكو لیبیا دەبێت.

چاودێران پێیانوایە ئەمریكا لە بیانووێك گەڕاوە بۆ ئەوەی ئەم دیداری لوتكەیە هەڵوەشێنێتەوە.

Back to top button