هەشت خۆکوژی داعش خۆیان بە چەکدارانی حەشدی شەعبیدا تەقاندەوە
له‌گه‌ڵ زیاد بوونی جموجۆله‌كانی داعش له باشوری كه‌ركووك, جارجار هێڕشی پارتیزانی ده‌كرێته سه‌ر چه‌ند بنكه‌و باره‌گایه‌كی حه‌شدی شه‌عبی, به پێی زانیاریه‌كانی خواكوڕك چه‌كدارانی داعش هێرشێكی “گه‌وره‌یان” كردووه‌ته سه‌ر چه‌كدارانی حه‌شدی شه‌عبی له ناحیه‌ی عه‌باسی باشووری كه‌ركووك.
به گوێره‌ی سه‌رچاوه‌كه، چەکدارانی داعش هێرشیان کردووه‌تە سەر لیوای 26ی حەشدی شەعبی و دوای شەڕو ڕووبەڕووبوونەوە بۆ ماوەی دووکاتژمێر، سەرجەم ئەو چەکدارانە کە خۆکوژ بوونە خۆیان ته‌قاندووه‌ته‌وه.
ئەو سەرچاوەیە ئەوەشی ڕاگەیاند چەکدارەکان ژمارەیان هەشت خۆکوژ بوونەو دوای گەمارۆدانیان ناچار کراون خۆیان بتەقێننەوە، لە بارەی زیانی شەڕەکەشەوە، سەرچاوەکەی پۆلیس ئەوەی ئاشکراکرد شەش چەکداری حەشدی شەعبی برینداربوونە.
روونیشی كردووه‌ته‌وه، هێرشه‌كه له ماوه‌ی شه‌ش مانگی رابردوو به گه‌وره‌ترین هێرشی رێكخراوه‌كه داده‌نرێت و ئینغیماسی بووه، واتا چه‌كداران به پشتێنی بۆمبڕێژه‌وه هاتوونه و تا ئه‌و كاته‌ی توانیویانه شه‌ڕیان كردووه، دواتر خۆیان ته‌قاندووه‌ته‌وه.