پارتی و یەکێتی و هادی عامری و نووری مالیکی کۆبوونەوە
دوای ئهوهی شاندی ههر یهكه له پارتی دیموكراتی كوردستان و یهكێتی نیشتمانی كوردستان به جیا سهردانی به غدایان كرد به مهبهستی گفتوگۆكردن له بارهی پێكهێنانی حكومهتی نوێی عێراق, دوای چهندین سهردان ئهمڕۆ به هاوبهشی چوونە ماڵی هادی عامری بۆ کۆبوونەوەی چوار قۆڵی لەنێوان پارتی دیموکراتی کوردستان، یەکێتی نیشتمانی کوردستان، هادی عامری، سەرۆکی هاوپەیمانی فەتح و نووری مالیکی، سەرۆکی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا.
لە چەند رۆژی رابردوو پارتی و یەکێتی بە دوو شاندی جیا چوونە بەغدا بۆ گفتوگۆ لەگەڵ لایەنە عێراقییەکان، لە دوایین رۆژی کۆبوونەوەکانیاندا، جارێکی دیکە و لەسەر داوای هادی عامری چوونە ماڵی سەرۆکی هاوپەیمانی فەتح بۆ ئەوەی چوار قۆڵی و بە ئامادەبوونی نووری مالیکیش باس لە پێکهێنانی حکومەتی داهاتووی عێراق بکەن.
به پێی زانیاریهكانی (خواكوڕك) کۆبوونەوەکەی ئێوارەی ئەمڕۆ لەسەر داوای مالیکی و هادی عامری بووە. مالیکی بەهۆی ئەوەی کورسییەکانی ساڵ دوای ساڵ کەمیکردووە لە داهاتووی سیاسی خۆی و هاوپەیمانییەکەی دەترسێت و دەیەوێت لەگەڵ کورد لاپەڕەیەکی نوێ هەڵبداتەوە و جارێکی دیکە بە پشتگیری کورد بگەڕێتەوە لووتکەی دەسەڵات لە عێراق.
لەلایەکی دیکەوە هادی عامری، کە ناوی دەهێندرێت بۆ سەرۆکوەزیرانی داهاتووی عێراق، دەیەوێت پشتگیریی کورد بەدەستبهێنێت بۆ ئەو مەبەستە، بۆیە بۆ جارێکی دیکە پارتی و یەکێتی بانگهێشتکرد بۆ ئەوەی پیش گەڕانەوەیان بۆ کوردستان، قسەی کۆتایی خۆیان لەگەڵ ئەو دوو هێزە بکەن کە هێزی سەرەکین لە کوردستان.