هونهرمهندێكی میسری ١٠٦ نەشتەرگەری جوانکاری ئەنجامداوە
ئەکتەر و گۆرانیبێژی بەناوبانگی میسری ئامینە، ئاشکرای دەکات کە ١٠٦ نەشتەرگەری جوانکاری کردووە.
ئامینە ساڵانێکی زۆرە کاری ھونەری دەکات، یەکەم دەرکەوتنیشی دەگەڕێتەوە بۆ ساڵی ١٩٩٠ لەسەر شانۆ، بەڵام لەم کۆتاییانەدا گۆڕانکاریەکی زۆر بەسەر شێوەی رووخساریدا ھاتووە، بەڵام لە پرۆگرامێکی تەلەفیزۆنی ئاشکرای کرد کە ١٠٦ نەشتەرگەری جوانکاری کردووە.
ئامینە لەدایکبووی ١٩٧١، دەرچووی بەشی شانۆیە، خاوەنی دەنگێکی خۆشە و گۆرانییەکانی بەشێوازی کلاسیکیە، بەناوبانگترین گۆرانیشی “وارکب الحنگور”.