ده‌روازه‌یه‌كی دیكه له نێوان هه‌رێم و ئێران كرایه‌وه
دوای داخستنی سنوره‌كان به رووی هه‌رێمی كوردستان له لایه‌ن وڵاتی ئێران, چه‌ند مانگێك به‌ر له ئێستا بڕیاری كردنه‌وه‌ی ته‌واو ده‌روازه فه‌رمی و نافه‌رمیه‌كانی نێوان هه‌رێمی كوردستان و ئێران درا له‌م چوارچێوه‌یه‌ش ئه‌مڕۆ ده‌روازه‌یه‌كی تر سنوری له سنوری هه‌له‌بجه له‌گه‌ڵ ئێران كرایه‌وه.
عادل مەلا ساڵح به‌ڕێوه‌به‌ری ناحیه‌ی به‌مۆ رایگه‌یاند:” کردنەوەی ده‌روازه‌ی پشته لەکاتێکدایە کە رۆژی 1ی شوباتی ئەمساڵ لیژنەیەکی حکومەتی عێراقی سەردانی دهروازهکەی کرد‌و رۆژی 17ی ئایاریش بڕیاری کردنەوەی دهروازەکەیان دەرکرد.
هه‌روه‌ها ده‌شلێت:” كردنه‌وه‌ی ده‌روازه‌ی پشته به رووی ئالۆگۆڕی بازرگانی له ناوچه‌كه‌دا زیاد ده‌كات.