بە سەرمایەداری بێ ئەخڵاق ناوی شاسوار دێنێت

خواكوڕك

ئەمڕۆ یەکەمین دانیشتنی دادگاییکردنی شاسوار عەبدولواحید، خاوەنی گرووپی کۆمپانیاکانی نالیا بەڕێوەچوو. پارێزەری خاوەن پشکەکانی چاڤیلاند ئاشکرای کرد کە پڕۆژەکە بە نایاسایی دروست کراوە.

لەبەرامبەریشدا چاڵاكوانێكی بواری مەدەنی عەلی محمود لە تۆری كۆمەڵایەتی فیس بووك دەنووسێت، باشە شاسوار دەڵێت من تەلەفزیۆنەكەم بە قازانجی پرۆژەی كۆمپانیاكانی نالیا بەڕێوە دەچێت , ئێستا بە خاوەند پشكەكان دەڵێت پرۆژەكە زەرەرەكات , ئەگەر زەرەر دەكات ئەم تەلەفزیۆنە و ئەم هەموو كەناڵە چۆن بەڕێوە دەچێت ؟ هەروەها دەلێت سەرمایەداری بێ ئەخلاق , نەك هەر بازاڕ كۆنترۆڵە دەكات , بەڵكو عەقڵی خەڵكیش كۆنترۆڵە دەكات بە كەناڵەكانی راگەیاندنی .
هەر لەسەر ئەو پرسە، جەمال حەمە ڕەشید، پارێزەری خاوەن پشکەکانی پڕۆژەی گەشتیاریی چاڤیلاندی گەشتیاری، لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ئاماژەی بەوە کرد:” دوای ئەوەی خاوەن پشکەکانی چاڤیلاند، سکاڵای یاساییان دژی خاوەنی گرووپی کۆمپانیاکانی نالیا تۆمار کرد، ئەمڕۆ یەکەمین دانیشتنی دادگاییکردنی شاسوار عەبدولواحید، خاوەنی گرووپی کۆمپانیاکانی نالیا بەڕێوەچوو، بەڵام دانیشتنی دووەمی دادگا بۆ مانگی 11 دواخراوە”.

ئەوەشی ئاشکرا کرد: “لە سەرەتایی درووستبوونییەوە، پڕۆژەی چاڤی لاند بە شێوەیەکی نایاسایی دروستبووە، ھەروەھا چەندین فەرمانگەی حکوومی لەو گەندەڵییەوە گلاون، ئێمە توانیمان ھەموو بەڵگەنامەکان ئاڕاستەی جێگری داواکای گشتی بکەین، بۆیە ئومێد دەکەین لەم ڕێگە یاساییەوە ماف بۆ خاوەن پشکەکانی چاڤیلاند بگەڕێتەوە”.

 

14572742_1191972697540815_102424449_o 14572715_1191972617540823_174833079_o 14550870_1191972550874163_2137796554_o

 

Back to top button