فڕۆكه‌خانه‌یه‌كی دیكه‌ی سووریا درایه به‌ر مووشه‌ك حكومه‌تی سوریا نازانێت له كوێوه موشه‌كه‌كان ئاراسته‌كراون
دوای ئه‌وه‌ی پێشتر چه‌ند جارێك فرۆكه‌خانه‌و بنكه‌ی سه‌ربازی سوریا له لایه‌ن ئیسرائیل و ئه‌مریكا دراونه‌ته به‌ر موشه‌ك, ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ جارێكی تر فرۆكه‌خانه‌ی زه‌بعه موشه‌ك باران كراوه كه تا ئێستا نازانرێت موشه‌كه‌كان له كوێ وه ئاراسته كراوه هێنده نه‌بێت كه موشه‌كه‌كان له ده‌ره‌وه‌ی سوریا ئاراسته‌كراون.
ئاژانسه فه‌رمییه‌كانی هه‌واڵ له سووریا بڵاویان كرده‌وه، چه‌ند مووشه‌كێك ئاراسته‌ی ناو فڕۆكه‌خانه‌ی زه‌بعه‌ی سه‌ربازی حكومه‌تی سووریا له پارێزگای حمس كراوه.
سوپای سووریاش له باره‌ی ئه‌و هێرشه مووشه‌كیانه رایگه‌یاندووه، فڕۆكه‌خانه‌كه رووبه‌ڕووی هێرشێكی ده‌ره‌كی بووه‌ته‌وه، به‌ڵام سیسته‌می به‌رگری مووشه‌كی ئاسمانی وڵات رێگرییان له هێرشه‌كه كردووه.
فڕۆكه‌خانه‌ی زه‌بعه‌ی سه‌ربازی ده‌كه‌وێته رۆژئاوای پارێزگای حیمس و سه‌ر سنووری نێوان سووریا و لوبنانه، كه چه‌ند باره‌گایه‌كی حزبوڵڵای لوبنانی به‌سه‌رپه‌رشتنی سووپای پاسدارانی ئێران له‌خۆده‌گرێت.
هه‌رچه‌نده ماوه ماوه ئیسرائیل هێرشی مووشه‌كی بۆ سه‌ر بنكه سه‌ربازییه‌كانی حزبوڵڵا و هێزه ئێرانییه‌كان له سووریا ئه‌نجام ده‌دات، به‌ڵام تا ئێستا هیچ وڵاتێك به‌رپرسیارێتی خۆی له‌و مووشه‌كبارانه ئاشكرا نه‌كردووه.