كه‌ندا له‌ هاوكاری كردن و مه‌شقپێكردنی پێشمه‌رگه‌ به‌رده‌وام ده‌بین

 

دوای ئه‌وه‌ی داعش هێڕشی كرده‌ سه‌ر هه‌رێمی كوردستان له‌ سه‌ر ئاستی نێو ده‌وڵه‌تی هاوپه‌یمانیه‌تێك دژ به‌ داعش پێكهێنرا كه‌ زۆربه‌ی وڵاته‌ به‌شدار بووه‌كانی نێو هاوپه‌یمانێتیه‌كه‌ له‌ رێگای هاوكاری لۆجستی و سه‌ربازی و مه‌شقپێكردنی پێشمه‌رگه‌ له‌ هه‌ولێره‌وه‌ هاوكاری پێشمه‌رگه‌یانكرد, كه‌ كه‌نه‌دا یه‌كێك بوو له‌و وڵاتانه‌ی رۆڵی گه‌وره‌ی هه‌بوو.
جه‌نه‌ڕاڵی سوپای كه‌نه‌دا سێلڤین لاپێری, له‌ باره‌ی بوونی هێزه‌كانی كه‌نه‌دا له‌ كوردستان رایگه‌یاند:” تاكتیك و شێوه‌ی رووبه‌رووبونه‌وه‌ی داعش له‌ ئێستا گۆڕانكاری به‌سه‌ داهاتووه‌ بۆیه‌ پێویسته‌ ئێمه‌ به‌رده‌وام بین له‌ ڕیشه‌كێشكردنی داعش, بۆیه‌ هێزه‌تایبه‌ته‌كانمان له‌ بنكه‌كانمان له‌ هه‌ولێر به‌رده‌وام ده‌بن له‌ راهێنانی پێشمه‌رگه‌و هاوكاری كردنی پێشمه‌رگه‌.
تا ئیستا هیچ گۆڕانكاریه‌ك له‌ سیاسه‌تی هاوكاری كردنی ئێمه‌ بۆ پێشمه‌رگه‌ رووینه‌داوه‌, بۆیه‌ به‌رده‌وام ده‌بین له‌ چاودێری كردن و راوێژكردن و هاوكاری كرنمان له‌گه‌ڵ پێشمه‌رگه‌, بۆیه‌ له‌ ئێستا ژماره‌یه‌ك سه‌ربازی تایبه‌ت و 30 هێلیكۆپته‌ر و دوو تیمی پزیشكیمان هه‌یه‌ له‌ بنكه‌ی سه‌ربازی كه‌نه‌دی له‌ هه‌ولێر و به‌رده‌وامیش ده‌بین

Back to top button