خاوه‌نی درێژترین ریش له‌ جیهان ببینه‌ و بیناسه‌.

پیاوێكی هیندی بە هۆی هەبوونی درێژترین ریش لە جیهاندا، ناوی لە پەرتووكی پێوانییەكانی گێنس دا تۆمار كرا وه‌كو خاوه‌ن درێژترین ریش.”

ناوی ئەو هاووڵاتیە هیندییە ( سەروان سینگ)ـە، ناوبراو بە هۆی بوونی ریشێك بە درێژی 2 مەتر و37 سانتیمەتر، وەكو تەنیا كەسێك كە خاوەنی درێژترین ریش بێت لە جیهاندا توانی پێوانەی جیهانی بە ناوی خۆی تۆمار بكات.

بە پێی راپۆرتێكی ماڵپەری “ورڵد رێكۆرد دات كام”، پێش ئێستاش پیاوێكی هیندی بە هۆی ئەوەی خاوەنی رێشێك بە درێژی 1 مەتر و83 سانتیمەتر بوو، خاوەنی پێوانەی جیهانی بوو، بەڵام بە هۆی هاتنی (سەروان سینگ)، ئەو پێوانەی لێوەرگیرایەوە و بە ناوی ئەو پیاوە تۆمار كرا.

Back to top button