به‌وێنه‌…رۆناڵدینهۆی به‌رازیلی به‌ جارێك دوو هاوسه‌رگیری ده‌كات له‌گه‌ڵ.

ڕاپۆرته‌ ڕۆژنامه‌وانییه‌كانی به‌ڕازیل ئاشكرایده‌كه‌ن، یاریزان و ئه‌ستێره‌ی پێشووی هه‌ڵبژاره‌ی به‌ڕازیل، ڕۆناڵدینهۆ مانگی ئاب هاوسه‌رگیری له‌گه‌ڵ دوو كچدا ده‌كات كه‌ هه‌ردووكیان خۆشه‌ویستین و به‌یه‌كه‌وه‌ ده‌یانگوازێته‌وه‌.”

به‌پێی سایتی میره‌ری بریتانی، بڕیاره‌ ڕۆناڵدینیۆ مانگی ئابی داهاتوو هاوسه‌ریگیری له‌گه‌ڵ هه‌ردوو “ده‌زگیرانه‌كه‌ی” پریسیلیا و بیتریز ئه‌نجامبدات.

رۆناڵدینهۆی ته‌مه‌ن 38 ساڵ، كه‌ دووجار وه‌ك باشترین یاریزانی جیهان ده‌ستنیشان كراوه‌، ئێستا له‌گه‌ڵ هه‌ردوو ده‌ستگیرانه‌كه‌ی ده‌ژین، به‌ ناوه‌كانی پریسیلا كۆیلۆ و بیاتریس سوزا، له‌ شاری ریۆ دی جانیرۆی به‌ڕازیل.

به‌پێی ئه‌و زانیاریانه‌ی كه‌ بڵاوبوونه‌ته‌وه‌ له‌ ڕۆژنامه‌ی “ئۆ دیا”ی برازیلی، ڕۆناڵدینهۆ له‌ كانونی دووه‌می ئه‌مساڵه‌وه‌ داوای هاوسه‌رگیری له‌گه‌ڵ هه‌ردووكیان كردووه‌ و پاش ڕه‌زامه‌ندیان له‌و كاته‌وه‌ ئه‌ڵقه‌ی ده‌زگیرانی له‌په‌نجه‌كردوون.

 

Back to top button