كۆمسیۆن بهم شێوهیه ههڵبژاردنهكانی ههرێم بهڕێوهدهچێت.
بۆ ریگریكردن لە دووبارە بونەوەی ساختەكاری كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردن و ڕاپرسی هەرێم بریاریدا هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان بەدەستی بێت و ئەلكترۆنی نەبێت.”
لەكۆنگرەیەكی ڕۆژنامەنوسیدا (شیروان زرار) گوتەبێژی كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردن و ڕاپرسی هەرێمی كوردستان دوای كۆتایهاتنی كۆبونەوەكەیان رایگەیاند” كۆمسیۆن هەڵبژاردنێك ئەنجام دەدات جیاواز بێت لەوەی عێراق و بەهیچ شێوەیەك ساختەكاری تێدا نەبێت و هەڵبژاردنی 30ی ئەیلولی پەرلەمانی كوردستان جیاواز بێت و هەموو دەرئەنجامەكانیش لەئەستۆ دەگرین ”
گوتەبێژی كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردن و ڕاپرسی گوتیشی” كار بەشێوازی ئەلكترۆنی ناكەین لە هەڵبژاردنی 30ی ئەیلولی پەرلەمانی كوردستان جیاواز بێت و شێوازی جیاكردنەوەی دەنگەكان لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستاندابەدەستی ئەنجام دەدرێت.”