ناوی پاكترین و دڵخۆشترین وڵاتانی جیهان بڵاوكرایەوە.

فنلەندا پلەی یەكەمی بەدەستهێنا لەلیستی رێكخراوی جیهانی (QHO) بۆ پاكژترین وڵاتەكانی جیهان، هەروەها بەپێی راپۆرتی ساڵانە رێژەی گەردیلەی تۆز لەفنلەندا (6) مایكرۆگرامە بۆ هەر مەترێك دوجا ئەمەش كەمترین رێژەیە لەجیهاندا.”

ئەم رێكخراوە جیهانیە لەساڵی (2008) بۆ ساڵی (2016) توێژینەوە دەكات ‌و راپۆرت بڵاودەكاتەوە لەئەنجامدا دەركەوت فنلەندا پاكترین وڵاتی جیهانە‌و هەرسێ وڵاتی ئۆگەندا‌و مەنگۆلیا‌و كامیرۆن پیسترین هەوایان هەیە لەجیهاندا.

بەپێی ئەم راپۆرتە ئاستی گەردیلەی تۆز لەرۆژهەڵاتی ناوەراست ‌و كیشوەری ئەفریقیا دەهێندەی وڵاتانی تر زیاترە، هه‌روه‌ها وڵاتی فنلەندا لەراپۆرتی ساڵانەی ئاستی دڵخۆشی پلەی پێنجەمی بەدەستهێنا‌و وڵاتی نەرویج لەپلەی یەكەمدایە.”

Back to top button