كشمیش ده‌رمانی ئه‌م نه‌خۆشیانه‌یه‌ كه‌ تا ئێستا نه‌تانزانیوه‌.

كشمیش جۆرێكە لە میوە وشكەكان كە باوە لەناو خەڵكدا بۆ خواردن و زۆر جۆری هەیە كە جیاوازن لە رەنگ و تام و قەبارە، ئەمەش دەگەڕێتەوە بۆ جۆری ئەو ترێیەی كە وشك كراوەتەوەو سوودیشی بۆ تەندروستی زۆرە.”

لەبەرئەوەی رێژەیەكی زۆر پڕۆتین و ڤیتامین و دژە ئۆكسیدو ئاسنی تێدایە بۆیه‌ خواردنی زۆر پێویسته‌ و گرنگه‌ به‌كاربهێندرێت چونكه‌ هۆكاره‌ بۆ لادانی هه‌ندێك نه‌خۆشی و چاره‌سه‌ری پێویست.”

سوودەكانی كشمیش بریتین له‌:-

– بۆ نەخۆشی گورچیلەو دڵ بەسوودە.

– بەهۆی بوونی ماددەی دژە ئۆكسیدەوە كرداری بینین باشتر دەكات و پارێزگاری چاو لە نەخۆشییەكان دەكات.

– كشمیش یارمەتی نزمكردنەوەی پاڵەپەستۆی خوێن دەدات.

– مادەی ژەهراوی لەش دەردەكات.

– بە هۆی بوونی مادەی كالیسیۆم ئێسك بەهێز دەكات.

– مادەی (ئولیانلیك) ی تێدایە كە پارێزگاری لە كلۆربوونی ددان دەكات و هەروەها بەكتریای ناو دەمیش لەناو دەبات.

 

 

Back to top button