لاهور جه‌نگی ته‌واوی ئۆتۆمبێله‌كانی پارێزگای كه‌ركووكی دزیوه و ئاماده نیه راده‌ستی بكات
پاش فرۆشتنی كه‌ركووك و خیانه‌تی 16ی ئۆكتۆبه‌ر، خائین لاهور جه‌نگی، 5 ئۆتۆبێلی جۆڕی توێتا لانگرۆزه‌ر، دزیوه و ئاماده نیه راده‌ستی پارێزگاری كه‌ركووك بكاته‌وه، له‌و باره‌یه‌وه، ماڵپه‌رێكی نزیك له د.نه‌جمه‌دین كه‌ریم، راپۆرتێكی بڵاو كردۆته‌وه، له راپۆرته‌كه‌دا به به‌ڵگه ئه‌وه‌ی خستۆته روو، كه دوای بڵاو كردنه‌وه‌ی نوسراوێکی پارێزگاری سه‌پێنراوی کەرکوک کە ئامژابە وەرگتنەوەی ٩ ئوتومبێل ئەکات کە بە شێوەیەکی فەرمی رادەستی نوسنگەی پارێزگار کراوەتەوە لە لایەن بەرێز نەجمەدین کەرمیمەوە فەرمانی رادەست کردنی ئەو ئوتومبێلانە دەرکراوە وە لە بەشێکی تری نوسراوەکە ئاماژە بە ٥ ئوتومبێلی تر ئەکات کە تا ئیستا دیار نین و رادەستی ئیدارەی شاری کەرکوک نەکراوەتەوە”.
هه‌ر به‌گوێره‌ی زانیاریه‌كان پێشتر پارێزگاری سه‌پاوی پاش خیانه‌تی 16ی ئۆكتۆبه‌ری كه‌ركووك، داوایی له لاهور جه‌نگی كرد كه ئه‌و سه‌یارانه‌ی كه دزیویه‌تی له دوای 16ی ئۆكتۆبه‌ر، كه موڵكی پارێزگایی كه‌ركووك، بگه‌رێنێته‌وه، مالپه‌ره نزیكه‌كه‌ی د.نه‌جمه‌دین كهریمش له‌هه‌واڵه‌كه‌دا دهنووسێـ” ئەو پێنج ئوتومبێلە پێشتر لە لایەن راکان جبوریەوە نوسراوی ئاراستەی ھێزەکانی دژەتیرۆری یەکێتی کردووە کە لە رۆژی ١٦ی ئۆکتۆبەر لە لایەن ھێزێکی ئەو دەزگایەوە کە ھاوشان بون لەگەڵ ھێزەعێراقیەکان لە رووداوەکاین ١٦ی ئۆکتۆبەر جەندین ئوتومبێل و شتی تریان لە شوێنی مانەوەی دکتۆر نەجمەدین کەریم دزیوە بەڵام لە دوای گەیشتنی تیمێکی ئیدارەی پارێزگای کەرکوک بۆ بینای ھێزی دژەتیرۆری یەکێتی بە توندی لە لایەن ئەفسەرانی ئەو ھێزەوە وەڵامیان دراوەتەوە و پیانیان راگەیاندووە کە ئەو ئوتومبێلانە رادەستی ئیدارەی شاری کەرکوک ناکەینەوە”.
هه‌ر به‌گوێره‌ی زانیاریه‌كانی هه‌مان ماڵپه‌ر، ھەفتەیەک پێش ئیستا لەسەر بریاری دکتۆر نەجمەدین بریاری دا بە رادەستکردنەوەی ھەموو ئەو ئوتومبێلانەی کە موڵکی ئیدارەی شاری کەرکوکە، رادەستی ئیدارەی شارەکە بکرێتەوە لە ئیستادا د. نەجمەدین کەریم ھیج ئوتومبێل و موڵکێکی ئیدارەی شاری کەرکوک لانەماوە”.