ساڵح قەلاب: بارزانی و كورد ئاسان نین بههێزی ئیقلیمی بسرێنهوه، بۆیه شكهستیان هێنا لهبهرامبهری
وهزیری پێشووی رۆشهنبیری ئوردن، ساڵح قەلاب له وتارێكی دا بهناونیشانی (کوردەکان.. ژمارەیەکی سەرەکی لە هاوکێشەی عێراقیدا) دهنووسێـ” هەڵبژاردن سەلماندی کە ناتواندرێ کورد و سەرۆکە مێژووییەکەی بسڕدرێنەوە و کورد و سەرۆک بارزانی لە عێراقدا ژمارەیەکی سەرەکین و دهشنووسێـ”هەڵبژاردنەکانی ئەم دواییەی عێراق، بەتایبەتیش لە هەرێمی کوردستان، سەلماندیان کە کاک مەسعود بارزانی ژمارەیەکی سەرەکییە، هەم لە هاوکێشەی هێزەکان لە وڵاتی نێوان دوو ڕووبار عێراق و هەم لە هاوکێشەی کوردیدا”.
ساڵح قەلاب نووسهر و لێكۆلهری سیاسی ئوردنی كه وهزیری پێشووی ئوردنیش بووه، ههروهها دهشنووسێـ”هەر ئەو هەڵبژاردنە سەلماندوویەتی کە یارییە ئیقلیمییەکان ناتوانن سەرۆک بارزانی بسڕنەوە و پێگەی سەرکردایەتییەکەی لاواز بکەن، بەڵگەشی بەوە هێناوەتەوە کە ئەوانەی پیلانگێڕییان لە دژی کرد، چ لەنێو نەتەوەکەی خۆیدا و چ دوژمنانیشی، تووشی بێهیواییەکی گەورە بوون و دهشنووسێـ”ئەو هەڵبژاردنە ڕاستییەکی سەلاماند کە ئەوەیە، نە دەتواندرێ کورد و نە دەشتواندرێ سەرکردە مێژووییەکەی لە هیچ هاوکێشەیەکی ناوچەکە بسڕدرێنەوە کە پێدەچێت بەرەو زۆر گۆڕانکاریی جەوهەری بڕۆن”.
ساڵح قهلاب له وتارهكهی دا بهراشكاوانه دووپاتی كردۆتهوهو کە کورد هاوشێوەی هەموو گەلانی ناوچەکە، مافی درووستکردنی دەوڵەتی سەربەخۆی خۆیان هەیە لەسەر خاکی نیشتمانەکەیان لە تورکیا و عێراق و ئێران و سووریە. دەشڵێ: من لەو باوەڕەم پاشگەز نەبوومەتەوە، بەڵام سڕینەوەی ئەو گەلە مەزنە لە هاوکێشەیەک لە هاوکێشە هەرێمییەکان، بەو مانایە دێت کە ئەو ناوچەیە هیچ کاتێک ئارامی و سەقامگیری بەخۆیەوە نابینێت، مادام ئەو گەلەی برامان بە کرداری مافی ڕەوای خۆی وەرنەگرێت و دهشنووسێ” کورد لە دوای ساڵی ٢٠٠٣، هەڵەیان کرد کاتێک هاوپەیمانییان لەگەڵ پاشکۆکانی ئێران کرد. هەروەها نووسیویەتی: بۆ ئەوەی ناوچەکە سەقامگیر بێت، دەبێ کورد لە عێراق و ئێران و تورکیا و سووریا، بە مافی چارەنووس بگات، وەک هەر نەتەوەیەکی دیکە، بەلەبەرچاوگرتنی ئەوەی کە ئەو گەلەی برامان، کێشەیان لەگەڵ عەرەب نییە، نە وەک میللەت و نە وەک گەل و نەوەک دەوڵەت، بەڵکوو کێشەیان لەگەڵ تورکیای دەوڵەت و ڕژێم و هەندێک حزبی نەتەوەیی رەگەزپەست هەیە، هەروەها لەگەڵ ئێران و ڕژێمەکەی و هێزە سەرەکییەکەی و خاوەن بڕیارە ڕاستەقینەکانی هەیە، وەکوو زانراویشە یەکەمین دەوڵەتی کوردی لە ١٩٤٦ لە مەهاباد (ئێرانی) دروست بوو کە یەکێک لە ستوونە سەرەکییەکەی، مەلا مستەفا بارزانی، باوکی کاک مەسعود بارزانی بووە، ئەو دەوڵەتەی کە بە پیلانگێڕییەکی نێوان یەکێتیی سۆڤیەتی پێشوو و ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا ڕووخێندرا”.
نووسهر له كۆتایی دا دهشنووسێـ” ئێستا لە پێویستە کارتەکانی کورد ڕێک بخرێتەوە، بەتایبەتیش پاش ئەوەی موقتەدا سەدر لە هەڵبژاردنەکاندا سەرکەوتنی بەدەست هێناوە. بۆیە دەڵێت: پێویستە کورد ڕۆڵی سەرەکی هەبێت، دەشبێ بزانین کە لەنێو عێراقییەکاندا هەن کە دەیانەوێ ڕێگە لەو رۆڵگێڕانەی کورد بگێڕن، بە ئامانجی پاڵنانی کورد بۆ نێو بازنەی ئێران”.
دهقی وتارهكه لهبهشی وتاری مالپهری خواكوڕك بخوێنهوه…