کورد.. ژمارەی سەرەکییە لە ھاوکێشەی عێراقدا

 ساڵح قەلاب

دواین ھەڵبژاردنی عێراق، بەتایبەت لە ھەرێمی کوردستان ئەوەی بۆ دەرخستین کە کاک مەسعود بارزانی، ژمارەی سەرەکییە، لە ھاوکێشەی ھێزەکاندا لە وڵاتی رافدەین، یان لە ھاوکێشەی ھێزە کوردییەکاندا، بۆیە دووپات کرایەوە کە یاری ھەرێمایەتی ناتوانێت لە شوێنپێی سەرکردەی کارێزما کەم بکاتەوە، بەڵگەش بۆ ئەوە پیلانگیرێ لەسەری ھەبوو ئیتر لە نێو میللەتەکەی خۆی یانیش لە نێو برا دوژمنەکان، بۆیە دووچاری بێ ھیوایەکی گەورە بوون، ئەم ھەڵبژاردنە ئەوەی بۆ دەرخستین کە راستییەکان ھەر راستین و لە راستیش  ئەوەیە کە ناتوانرێت کورد و سەرۆکە مێژوییەکەیان لە ھەر ھاوکێشەیەکدا لە ناوچەکە بسڕێتەوە کەوا ناوچەکە دەردەکەوێت قابیلی گۆڕانکاری گەورە و جەوھەرییە.

پێشتر زیاتر لە جارێک نووسیومە و ئاماژەم پێی کردووە لە شوێنگەی بەرپرسیارێتی و قەناعەتەوە کە کورد ھاوشێوەی گەلانی تری ناوچەکە مافی خۆیانە کە خاوەنی دەوڵی سەربەخۆی خۆیان بن لەسەر خاکەکەی خۆیان، لە تورکیا یان لە ئێران یاخود لە عێراق و ھەروەھا سوریا، لەراستیدا من بەردەوامم لەسەر ئەو بڕوایەی خۆم، ئەگەر ھەوڵی سڕینەوەی ئەو گەلە گەورەیە لە ھاوکێشەکان یانیش ھاوکێشە ھەرێمایەتییەکان بدرێت بەکشتی واتا ناوچەکە رێگای ھێوربوونەوە و ئارامی بەخۆیەوە نابینێ، بەھۆی ئەوەی ئەو گەلە بەڕاستی مافی ڕەوای خۆی وەرنەگرتووە، بەتایبەت سەرجەم گەلانی ناوچەکە لە پێشیشدا گەلی عەرەب.

ھەروەھا لە چوارچێوەی بەرپرسیارێتی و رێزەوە زیاتر لە جارێک گوتوومە و نوسیومە برا کوردەکان بەسەرکەدەکانیان نوێنەرایەتی دەکرێن کە یەکەمیان کاک مەسعود بارزانییە و دووەمیان مام جەلال تاڵەبانییە، خوا لێی خۆش بێت، ھەڵەیەکی گەورەیان کردووە کە لە دوای رووخانی رژێمی سەدام حوسێن لە ساڵی 2003 کە چوونە ناو ھاوپەیمانی سەر بە ئێران کە تائیفی و مەزھەبین و پشتیان کرد لە برایانی راستییان لە سوننە و شیعە ئەوانەی کە پابەندی عروبەیان بوون کە ئێستا موقتەدا سەدر نوێنەرایەتیان دەکات کە دەسکەوتە نەتەوەیەکانی عەرەبی خستە پێش دەستکەوتەکانی تر، بۆیە ئەگەر بمانەوێت ئاماژە بۆ راستییەکان بکەین، ھەموو عێراقییەکی نیشتمانپەروەر و ھەموو عەرەبێک دەستێوەردانی دەرەکی رەت دەکاتەوە، ئیتر ھەرێمایەتی بێت یاخود نێودەوڵەتی لە کاروباری عێراق و ھەروەھا کاروباری ناوخۆی عەرەب.

ھەربۆیە، تاوەکوو ناوچەکە سەقامگیری بەخۆیەوە ببینێ، بۆ ئەوەی کوردەکانی عێراق و ئێران و تورکیا و سوریا بگەن بە مافی چارەنووسی خۆیان وەک خۆیان و ئەوانی تریش لەبەرچاوگرتنی پرسەکاننیان ئەو برا ئازیزانەمان کە ئەوان لە ئێمەن و ئێمەش لە ئەوان، نەک لەگەڵ عەرەب و نەک وەک نەتەوە و وەک گەل و دەوڵەت، بەڵکو لەگەڵ تورکیا وەک دەوڵەت و سیستەمەکەی و ھەندێک لە حزبە نەتەوەیی و توندڕەوەکان و لەگەڵ ئێران ئەو سیستەمە حوکمڕانیانە و خاوەن بڕیاری سەرەکین لە بابەتەکەدا. وەک دەزانرێت یەکەم دەوڵەتی کوردی لە ساڵی 1946 لە مەھابات (ئێران) پێکھات و کە یەکێک لە ستونە سەرەکییەکانی ئەو دەوڵەتە سەرۆک مەلا مستەفا بارزانی و کاک مەسعود بارزانی بوون تا پیلانگیڕی یەکێتی سۆڤیەتی پێشوو و وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا بووە ھۆی ھەڵوەشاندنەوەی ئەو دەوڵەتە.

ئێستاش لە دوای ئەزمونی ریفراندۆمی کەرکووک کە لە راستیدا لە کاتی خۆی ئەنجام نەدرا، بۆیە کورد دەبێ جارێکی تر کارتەکانی رێکبخاتەوە.

روونە کە بەشێوەیەکی ریزبەندی ئەو کارە دەستی پێکردووە بەتایبەت دوای ئەوەی کە لە عێراق بابەتی نەتەوەیی و نیشتمانی زەق دەکرێتەوە کە موقتەدا سەدر لەگەڵیەتی کە ئەو بە فعل ھەوڵی بۆ دەدات  کە خۆشی کوڕی خێزانێکی شەھیدی حوسێنییە.

دەبوو رۆڵی کورد سەرەکی بوایە و لێرەدا دەرکەوتووە کە لە نێوان عێراقییەکان ھەیە کە دەیەوێت رێگا بگرێت لەو ڕۆڵە، بە ئامانجی ئەوەی کورد پاڵبنێن بەرەو بازنەی ئێران، بۆیە رەوشەکە ھاوشێوەی تاریک و نیتکی پێشوو ببێتەوە.

Back to top button