بێ ئەمەك مەبە
رزگار رەزا چوچیانی
بێ ئه‌مه‌ك مه‌به ! داوای مافی خۆت بكه به‌ڵام به‌راوردیش بكه فه‌رمانبه‌رانی ئێره‌و ئه‌وانی عێراق … فه‌رمانبه‌رانی عێراق، خانووه‌كانیان خاپوركران، ئه‌وماڵانه‌ی به‌موچه‌ی ده‌یانساڵ پێكه‌وه‌یان نا، تاڵانكرا، مناڵه‌كانیان رفێنران، دڵه‌راوكێی به‌سه‌لامه‌ت گه‌ڕانه‌وه‌ی مناڵه‌كانیان له‌بازاڕ، له‌قوتابخانه، رۆحی خواردن. ئاواره‌بوون، جگه له‌ئاواره‌یی سوكایه‌تی براكورده‌كانیان دایڕزاندن. ژیانیان نییه، ئه‌منیه‌تیان نییه، خزمه‌تگوزارییان نییه، ماڵیان نه‌ما، حاڵیان نه‌ما. به‌ڵام موچه‌كانیان دوا ناكه‌وێت. فه‌رمانبه‌رانی كوردستان، خانووه‌كانیان له‌جێی خۆیدایه، ماڵه پێكه‌وه نراوه‌كانیان كه‌به‌رهه‌می ره‌نجی خۆیانه كه‌س ده‌ستی بۆ نابات، مناڵه‌كانیان بێ ترسن، دڵه‌راوكێی گه‌ڕانه‌وه‌ی مناڵه‌كانیان نییه له‌بازاڕ، له‌قوتابخانه. ئاواره‌نه‌بوون، له‌جێی خۆیاندا به‌سه‌نگن و جێی ئاواره‌یان كردۆته‌وه. ئه‌وانی كوردستان كه‌له‌ماڵه‌وه ده‌رده‌چن گه‌ردن ئازایی نه‌گه‌ڕانه‌وه به‌هۆی ته‌قینه‌وه له‌یه‌ك ناكه‌ن، سه‌لامه‌ت ده‌ڕۆن و سه‌لامه‌ت دێنه‌وه. كاره‌باو نه‌خۆشخانه‌یان هه‌یه، خزمه‌تگوزاری و خاوێنكردنه‌وه‌ی گه‌ڕه‌كانیان به‌رده‌وامه. ژیانیان هه‌یه، ته‌نها كه‌می موچه تۆزێك گرفتی بۆ دروستكردووه، ئه‌منیه‌تیان هه‌یه، خزمه‌تگوزارییان هه‌یه، ماڵیان كه‌س ناتوانێ ده‌ستی بۆ ببات، حاڵیان حاڵه. به‌ڵام موچه‌كانیان دوا ده‌كه‌وێت. ده‌پێم بڵێن، كامیان جێی ئه‌وه‌یه ئیره‌یی پێ ببرێت. كام حكومه‌تیان سه‌ركه‌وتووه ؟ ئه‌وه‌ی هاوڵاتییه‌كانی هیچ خزمه‌تگوزارییه‌كیان نییه، به‌ته‌مای گه‌ڕانه‌وه‌ی مناڵه‌كانیان نین له‌كۆڵان، خاوه‌نی ماڵۆچكه‌كانی خۆشیان نین، و ته‌نها موچه‌یان هه‌یه ؟ یان ئه‌وانه‌ی، هه‌موو شتێكیان هه‌یه و له‌جێی خۆیه‌تی، دڵنیان له‌هه‌موو شت، ته‌نها دواكه‌وتنی موچه‌نه‌بێت ئه‌ویش به‌دونیایه‌ك هۆكاری سه‌پێنراو ؟ … مه‌ڵێ ئه‌وه‌ی هه‌یه منه‌ت هه‌ڵناگرێت، هه‌ڵیده‌گرێت، چونكه وڵاته‌كه‌ت له‌ناوه‌ڕاستی ئاگردایه.