زوبێر عوسمان:دەبووایە بزووتنەوەی گۆڕان، وەفای بۆ عادل موراد ھەبووایە
یه‌كێتی گله‌یی له بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان ده‌كات كه سه‌رباری بانگێشتنامه به‌شداری نه‌كردووه له مه‌راسیمی به‌خاكسپاردنی ته‌رمی (عادل موراد) سكرتێری ئه‌نجومه‌نی ناوه‌ندی حزبه‌كه‌یان ،چه‌ند ڕۆێك له‌مه‌وبه‌ریش به‌رپرسانی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان ئاماده‌نه‌بوون هیچ به‌رپرسێكی یه‌كێتی بانگێشتی مه‌راسیمی سالیادی كۆچی دوایی نه‌وشیروان مسته‌فا له گردی زه‌رگه‌ته بكه‌ن .
زوبێر عوسمان، جێگری یەکەمی سکرتێری ئەنجومەنی ناوەندی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان ڕایگەیاند: “لیژنەی باڵای مەڕاسیمی ھێنانەوەی تەرمی عادل موراد، سكرتێری ئه‌نجوومه‌نی ناوه‌ندی یه‌كێتی بانگێشتنامەی بۆ سەرجەم لایەنە سیاسییەکان ناردبوو، بۆ ئەوەی بەشداری له مەڕاسیمی ھێنانەوەی تەرمی عادل موراد بکەن، بەڵام بەداخەوە بزوتنەوەی گۆڕان کە ئێمە زۆر نزیکین لە یەکتریەوە، تەنانەت بە شاندێكیش ئامادە نەبوون بەشداری له مه‌راسیمه‌كه بكه‌ن”.
جێگری یەکەمی سکرتێری ئەنجومەنی ناوەندی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان گووتی: “دەبووایە بزووتنەوەی گۆڕان، وەفای بۆ عادل موراد ھەبووایە و بەشداری مەڕاسیمی ھێنانەوەی تەرمەکەیان بکردایە،به‌ڵام به‌رپرسانی گۆران هیچ وه‌فایه‌كیان بۆعادل موراد نه‌بوو، ،پێویستە ئەو پرسیارە ئاڕاستەی سەرکردەکانی بزووتنەوەی گۆڕان بکرێت، کە بۆچی ئەوان بەشداری مەڕاسیمەکەیان نەکردووە”.
لای خۆشیه‌وه سه‌باره‌ت به‌وه‌ی بانگهێشتنامه ئاڕاسته‌ی گۆڕان كرابوو بۆ ئاماده‌بوون له مه‌راسیمه‌كه، له‌تیف نێروه‌یی، وته‌بێژی ئه‌نجومه‌نی ناوه‌ندی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان ده‌ڵێت: “به‌ڵێ بانگهێشتنامه‌یان بۆ رۆیشتبوو وتبوویان ئاماده ده‌بین و شوێنی شایسته‌شمان بۆ دابینكردبوون”.