دڵنیا قەرەداغی دوای ٢ساڵ دهركهوتهوه

دڵنیا قەرەداغی، خانمه هونهرمهندی كورد دوای شووکردنی بە کۆنسڵی پێشووی میسر لە ھەولێر، بڕیاری دا لە میسر بژی، چەند ساڵێکە ھیچ بەرھەمێکی نوێی ھونەری بڵاو نەکردووەتەوە، لە دواین کاری خۆیشیدا گۆرانی بۆ پێشەکی زنجیرە درامایەکی میسری گوتووە، کە چەند ساڵێک پێش ئێستا پەخش کرا.
ئەو خانمە گۆرانیبێژە، زیاتر لە دوو ساڵە ھیچ چاوپێکەوتنێکی ڕۆژنامەوانی نەکردووە و بەشداریشی لە ھیچ ئاھەنگ و کۆنسێرتێکدا نەکردووە، ھاوکات دوای ئەوەی ساڵی ڕابردوو دایکی کۆچی دوایی کرد، لە مەڕاسیم و ڤێستیڤاڵەکانی میسریشدا کەمترین دەرکەوتنی ھەبووە.
دڵنیا قەرەداغی خانمە گۆرانیبێژی کورد، دوای تێپەڕبوونی زیاتر لە دوو ساڵ بەشداری لە یەکەم بەرنامەی تەلەڤزیۆنی لە میسردا کرد.
دڵنیا قهرهداغی چەند وێنەیەکی خۆی لە کاتی بەشداریکردنی لە بەرنامەیەکی کەناڵی ئاسمانی میسریدا بڵاو کردووەتەوە و نووسیویەتی “بەم زووانە لە ڕەمەزاندا چاوەڕوان بن”.