زه‌یتی باوی بۆ چه‌ند نه‌خۆشی باشه‌ و سوده‌كانی چین.؟

لەزۆربەی زەیتەکانی تر بەسوودترو تەندروست تره‌ بۆپێست و قژ هه‌روه‌ها زەیتی باوی دووجۆری هەیە شیرین و تاڵ بەڵام شیرینەکە لەباوی شیرین دەردەهێنرێت وزیاتر بەکاردێت بۆپێست لەبەربوونی هەندێک لەڤیتامینات و کانزا کەپێویستن بۆتەندروستی پێست و خۆراک پێدانی دەوڵەمەندە بەڤیتامین E و ترشە چەوریەناتێرەکان و پرۆتینەکان وپۆتاسیۆم و زینک وەهەندێ کانزاو ڤیتامیناتی تر.”

گرنگترین سوودەکانی بەکارهێنانی زەیتی باوی شیرین ئەمانەن:

۱ـ پاک کردنەوەی قوڵای پێست و دەرکردنی پیسی پێست وپرکردنەوەی کونەکانی پێست بەهۆی بوونی ڤیتامین Aلەزەیتی باوی

۲ـ ناهێڵی زیپکە دروست بێ بۆئەوکەسانەی پێستیان هەستیارە گونجاوە

۳ـ وەکو شێدارکردنەوەیەک وایە بۆپێست و خۆراک بەپێست دەبەخشێ بەهۆی بوونی ڤیتامین AوEوB

٤ـ چارەسەری ووشکی پێستە ووشکی پێست لەئەنجامی التهابی پێست وئازار و سووتان دەبێت دکتۆرمەرهەمێک بۆنەخۆش دادەنێ کەماددەی زینکی تێدایە بۆکەم کردنەوەی التهابات زەیتی باوی باشترین چارەسەری سروشتیە بۆئەوکێشەیەلەبەرئەوەی دەوڵەمەندە بەزینک

۵ـ کۆلاجین بەشێوەی تەبەقەیە لەژێرپێست پارێزگاری لەپێست دەکات بەهۆی چونە تەمەن و تیشکی خۆرو دووکەڵ و ووشکی وئۆکسان هۆکاری سەرەکی لەناوچونی تەبەقەی کۆلاجینن زەیتی باوی ڤیتامین E تێدایە ئەویش بەهێزترین دژە ئۆکسیدی ناسراوە یارمەتی چاککردنەوەی زیانەکانی تەبەقەی کۆلاجین دەدات کۆلاجینیش دەوڵەمەندە بەپرۆتینات و ترشەچەوری ئەمینی کەپێویستە بۆدابین کردنی کۆلاجین ئەویش بەسە بۆنوێ کردنەوەی خانەکانی پێست و چاڵاککردنیان هەروەها ئەم زەیتە وادەکات پێست تووشی ووشک بوونەوە نەبێت

٦ـ بەهۆی بوونی ڤیتامین E خۆراک بەپێست دەبەخشێت وپارێزگاری پێست دەکات لەتیشکی سەرو وەنەوشەیی زیان بەخش کاردەکات وەکو دژە خۆرێکی سروشتی پارێزگاری لە پێست دەکات لەتیشکی خۆر و سوتانی بەرخۆر

۷ـ سووربوونەوەوئازار کەم دەکاتەوە

۸ـ سپی کردنەوەی پێست و روون کردنەوەی۰

۹ـ سروشتی پێست دەکاتە یەک رەنگ۰

۱۰ ـ پەڵەی پێست ناهێڵێ ۱

۱ـ رەشی ژێر چاو ناهێڵی

۱۲ـ پێست پاک دەکاتەوە لەخانە مردووەکان و پیسی پێست

۱۳ـ چارەسەری هەندێک کێشەی پێست دەکات وەکو سەدەفیەو ئەکزیماوسوتان

۱٤ـ نیشانەکانی پیربوونی پێش وەختە دوادەخات

۱۵ـ چارەسەری قژهەڵوەرین و ووشکی قژ دەکات

۱٦ـ یارمەتی هێنانەوەی قژدەکات بەخێرایی

۱۷ـ قژنەرم و بریقەدار دەکات

۱۸ـ چارەسەری (کرێش) تۆشکەی سەردەکات

۱۹ـ چارەسەری ووشکی لێودەکات بەجۆرێک بەکاردێ وەکو جێگرەوەی ڤازلین

۲۰ـ شێدارکەرەوەیەبۆدەست و پێکان بەشێوەیەکی کاریگەر۰

Back to top button