گه‌ر ڕۆژانه دوو كێووی بخۆیت چی به‌سه‌ر جه‌سته‌ت دێت.؟
هه‌مووان ئاشناین به میوه‌ی كێوی كه تامێكی مزری هه‌یه به‌هۆی ڕه‌نگی و ئه‌و ناوه‌ڕۆكه سهووزهی كه تێدایه ، ده‌ركه‌وتووه میوه‌ی كێووی یه‌كێكه له میوه ته‌ندروسته‌كان كه پێویسته له خواردنی بێبه‌ش نه‌بین.”
له‌خواره‌وه سوود و گرنگی كێوی به چه‌ند خاڵێك خراوه‌ته روو:-
1-یارمه‌تی كرداری مژین ده‌دات به‌هۆی ئه‌نزیمی (ئهكتینیدین) له كێوویدا كه یارمه‌تی شی بوونه‌وه‌ی پڕۆتین ده‌دات ، وه‌ك میوه‌ی ئه‌نه‌ناس كارده‌كات.
2-توانای دابه‌زاندنی په‌ستانی خوێنی هه‌یه ، چونكه كێوی ده‌وڵه‌مه‌نده به پۆتاسیۆم توانای توانه‌وه‌ی سۆدیۆمی هه‌یه .
3-توانای پاراستنی ناوكه ترشی له‌شی هه‌یه به‌م هۆیه‌وه پارێزگاری له تووش بونت له شێرپه‌نجه ده‌كات.
4-ده‌وڵه‌مه‌نده به ڤیتامینات به‌وهۆیه‌وه به‌رگری له‌ش به‌هێز ده‌كات .
5-توانای دابه‌زاندنی كێشی له‌شی هه‌یه ، چونكه چه‌ووری له‌ش له‌ناو ده‌بات .
6-میوه‌یه‌كی ریشاڵییه یارمه‌تی گه‌ده ده‌دات و گیروگرفتی ریخۆڵه چاره‌سه‌ر ده‌كات.
7-له‌ش پاك ده‌كاته‌وه له مادده ژه‌هراوییه‌كان.
8-ڕێگری ده‌كات له تووش بونت به نه‌خۆشییه‌كانی دڵ ، به‌پێ ی ئه‌م لێكۆڵینه‌وه نوێ یه ده‌ركه‌وتووه ڕۆژانه پێویسته (2-3) كێووی بخورێت پارێزگاریت لێ ده‌كات له نه‌خۆشییه‌كانی دڵ و نایه‌ڵێت خوێن مه‌یاندن له بۆرییه‌كانی دڵ ڕوو بدات .
9-یارمه‌تی تووش بووانی نه‌خۆشی شه‌كره ده‌دات و شه‌كری خوێن ڕێك ده‌خات.