زۆرترین زانیاری له‌ باره‌ی دارگوێزه‌وه‌ بـــــــــــــزانه‌.

دارگوێز، دارگردەکان، داروەزی، دارێکی زۆر گەورەیە و لە هێندێک ناوچەدا 45 جۆری هەیە و بەرزیەکەی لە 15 تاکوو 30 میتر دەبێ و لە شوێنی گەرمەسێردا ناڕوێ و تاکوو 1000 میتر هەورازتر لە رووی دەریاوە دەڕوێ و دارێکی ئەستوورە، گەڵاکانی پانن و لە 20 تا 30 سم درێژن.”

دارگوێز بەرێکی خڕو رەقی تۆکڵ سەوز دەگرێ کە لە ژێر ئەم تۆکڵەوە تۆکڵێکی داریی دیکە هەیە و لە ناو ئەم تۆکڵەوە مێشکی گوێزەکە هەڵکەوتووە کە بۆ خواردن دەبێ.

تۆکڵە سەوزەکەشی پێی ئەڵێن کەمکۆڵ و بۆ رەنگ کردنی ریس بەکار دێ کە رەنگی قاوەیی (کەمکۆڵ)ی لێدەگرن.

دارەکەشی لە بەر خۆڕاگری لە دارتاشیدا زۆر بەکار دێ و تەختەنەرد و دەرگا و موبل و شتی لەم بابەتەی لێ ساز دەکەن. لە لای رۆمیکان بە دارێکی پیرۆز دادەنرێ.

كوردپیدیا.

Back to top button