گواردیۆلا عهوداڵی ئهم یاریزانهی ریال مهدریده و وازی لێناهێنێت.

رۆژنامەی مۆندۆ دیپۆرتیڤۆی ئیسپانیادا دهنوسێت.”كه پیپ گواردیۆلای ئیسپانی و راهێنەری یانەی مانچستەرسیتی ئینگلیزی، سوورە لەسەر هێنانی ئیسکۆی ئەستێرەی یانەی ریاڵ مەدرید و دەیەوێت لە گواستنەوەکانی ئەم هاوینەدا بیباتە ریزەکانیەوە.”
بەپێی هەواڵی رۆژنامەکە گواردیۆلا بۆ ئەوەی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا بەدەست بێنێت و پێكهاتەیەکی تۆکمە بۆ ئەو خولەکە دروست بکات، دەیەوێت ئیسکۆ رازی بکات و پەلکێشی ریزەکانی سیتیزن بکات.
هەروەها ئەو یاریزانەش دەتوانێت فشار بخاتە سەر یانەکەی تا دەستبەرداری ببێت و پەیوەندی بە ریزەکانی یانەی مانچستەرسیتییەوە بکات.
ئیسکۆ لە ساڵی 2013وه لە یانەی مەلەگەی ئیسپانیەوە بە بڕی 24 ملیۆن یۆرۆ پەیوەندی بە یانەی ریاڵ مەدریدەوە کردووەو لە ئێستاشدا تا ساڵی 2022 گرێبەستی هەیە.”