گۆڕان…جڤاتی نیشتیمانی بۆ سێ پرس كۆده‌بێته‌وه
وابڕیارە ئەمڕۆ شەممە 26ی5ی2018 جڤاتی نیشتمانیی بزووتنەوەی گۆڕان کۆ ببێتەوە و بڕیاری یەکلاکەرەوە لەسەر چەند پرسێک بدات كه ئه‌وانیش : پرسی هه‌ڵبژادنه‌كان و ساخته‌كاری ،بایكۆت و به‌شداریكردن له حكومه‌تی نوێی عێراق، پرسی هەڵوەشاندنەوەی ڕێککەوتنە سیاسییەکەیەتی لەگەڵ یەکێتی و بابه‌تی ده‌ركردن یان سڕكردنی سروه عه‌بدول واحید .
شێروان ئیبراهیم، ئەندامی جڤاتی نیشتمانی بزووتنەوەی گۆڕان رایگەیاند: “جڤاتی نیشتمانی بە مەبەستی تاوتوێکردنی پرسی ئەنجامدانی ساختەکاری لە هەڵبژاردنی رابردوو، ھەروەھا چەند پرسێکی دیكە كۆدەبێتەوە”.
ئەوئه‌ندامه‌ی جڤاتی نیشتمانی بزووتنەوەی گۆڕان راشیگەیاند: “بڕیاردان لەسەر ئەو بابەتانەی كە پەیوەندی بە دوا رۆژی نەتەوە و نیشتمانەوە ھەبێت پێویستی بە گفتوگۆی زیاترە، بۆیە رەنگە لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆدا نەتواندرێت بڕیار لەسەر بایکۆت یاخود بەشداریکردن لە پرۆسەی سیاسی بدرێت”.
رۆژی پێنجشه‌مه‌ی ڕابردوو جڤاتی گشتی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان بۆ پرسی هه‌لبژاردنه‌كان و بایكۆتكردنی پرۆسه‌ی سیاسی له عێراق و پرسی سروه عه‌بدول واحید كۆبویه‌وه‌و چه‌ند راسپارده‌یه‌كی ئاراسته‌ی جڤاتی نیشتیمانی كرد كه وابریاره ئه‌مڕۆ له كۆبونه‌وه‌دا گه‌نگه‌شه‌ی بكه‌ن .