پارتی داوای قه‌ره‌بوكردنه‌وه‌ی ئاواره‌كانی كه‌ركوك و یه‌كڕێزی و كۆده‌نگی كورستانیان ده‌كات
به‌بۆنه‌ی (٤٢)همین ساڵیادی هه‌ڵگیرسانی شۆڕشی گوڵانی پێشكه‌وتنخواز ، مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان راگەیێندراوێک بڵاودهكاتهوهو ده‌ڵێت: “به‌ر له چل و دوو ساڵ رۆڵه خۆراگرهكانی گه‌له‌كه‌مان به سه‌ركردایه‌تی پارتیمان پارتی دیموكراتی كوردستان و سه‌رۆك بارزانی، بۆ ره‌تكردنه‌وه‌ی چه‌وساندنه‌وه و درێژه‌دان به خه‌باتی ره‌وای كورد و شكست هێنان به پیلانی له‌باربردنی شۆڕشی ئه‌یلول، شۆڕشی گوڵانی پێشكهوتنخوازیان هه‌ڵگیرساند، ئه‌و شۆڕشه‌ی درێژه‌پێده‌ری شۆڕشی مه‌زنی ئهیلوول بوو به سەرۆکایەتی بارزانی نه‌مر، هه‌روه‌ها گیانی یه‌كڕیزیی و هاوسه‌نگه‌ری گه‌لی كوردستانی به‌رجه‌سته كرد تاوه‌كو پێكهێنانی به‌ره‌ی كوردستانی، كه هه‌وێن و داینه‌مۆی راپه‌ڕینه شكۆدارهكانی ساڵی (١٩٩١)بوو”.
له به‌یاننامه‌كه‌ی مه‌كته‌بی سیاسی پارتی دا هاتووه ” كارنامه‌ی شۆڕشی گوڵانی پێشكه‌وتنخواز به‌بێ جیاوازی له رووی ئیتنی و ئایینی و ئایینزاوه له‌گه‌ڵ قۆناغی ئه‌وسای خه‌باتدا له به‌رژه‌وه‌ندی ته‌واوی گه‌لی كوردستان دا بووه. وه‌ك نه‌وایه‌كی ئارام، ئامێزی بۆ ته‌واوی نیشتیمانپه‌روه‌ران ئاوه‌ڵا بووه، له ههورازو نشێوی خه‌باتدا سڵی له خیانه‌تكاریی و پیلانگێڕیی دوژمنانی نه‌كردۆته‌وه و به‌رده‌وام خۆڕاگرانه مكوڕ بووه له‌سه‌ر جۆشدان و رابوونی سیاسی و هۆشیاریی، بۆیه شووره‌یه‌كی پۆڵایینی شۆڕشگێریی و كوردایه‌تی ئه‌وتۆی بونیاتنا، كه گیانی هه‌میشه‌یی به‌رخودان و به‌رگریی وه‌به‌ر خه‌ڵكی كوردستان دا بۆ گه‌یشتن به ئامانجه‌كانی”.
مه‌كته‌بی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان ده‌شڵێت :” پارتی وه‌كو چۆن له هه‌ڵبژاردنه‌كاندا دروشمی (ده‌ستكه‌وتی زیاتر بۆ كوردستان)ی به‌رزكرده‌وه، ئێستاش به باوه‌ڕێكی نه‌گۆڕه‌وه له پێناو به‌ده‌ستهێنانی ده‌ستكه‌وتی زیاتر و ده‌سته‌به‌ركردنی مافه ده‌ستورییه‌كانی خه‌ڵكی كوردستان به‌شداره له دانوستاندنه‌كانی پێكهێنانی كابینه‌ی نوێی حكومه‌تی عێڕاقدا”.
له به‌شێكی تری به‌یاننامه‌كه‌ی مه‌كته‌بی سیاسی پارتی دا ڕاگه‌یه‌نراوه ” ئەو قەیران و کوشتوبڕەی عێراق بە پلەی یەکەم دەکەوێتە ئەستۆی کاربەدەستانی بەغدا و رەتکردنەوەی پرەنسیپی هاوبەشیی پێکهاتەکان، کە ”بۆ هه‌موو لایه‌ك روونبۆوه كه سیاسه‌تی تاكڕه‌وی و وه‌لانان و په‌راوێزخستن و پشتكردنه ته‌وافوق و شه‌راكه‌ته، عێراق به‌ره‌و هه‌ڵدێری كۆتایی ده‌بات“.
مه‌كته‌بی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان نوسیویه‌تی:” رووداوه‌كانی ئه‌م دواییه‌ی عێراق و ناوچه‌كه واقیعێكی تازه‌ی هێناوه‌ته ئاراوه كه ئه‌ركی سه‌رشانی لایه‌نه‌سیاسییه‌كان و ته‌واوی رۆڵه‌كانی گه‌له‌كه‌مانه ، كاربكه‌ن بۆ یه‌كڕیزی و هه‌نگاونان به ئاراسته‌ی به‌ده‌ستهێنانی زۆرترین ده‌ستكه‌وت بۆ كوردستانیان و ره‌واندنه‌وه‌ی مه‌ترسییه‌كان و سوككردنی باری گرانی سه‌رشانی هاوڵاتیانمان و باشكردنی ژیان و گوزه‌رانیان”.
له كۆتایی به‌یاننامه‌كه‌ی مه‌كته‌بی سیاسی پارتی دا وێڕایی پیرۆزبایی و سڵاو بۆ گیانی پاكی شه‌هیدان و سه‌رقافله‌ی شۆرشگێری و به‌رخودان و پێشمه‌رگه خۆراگر‌و دێرینه‌كان ،دوباره په‌یمان نوێكردنه‌وه له‌سه‌ر رێبازی پارتی و بارزانی كه رێبازی كوردایه‌تی و نیشتیمانیمانه بۆ پاراستنی ئه‌و ئه‌زموون و ده‌سكه‌وتانه‌ی، كه به‌رهه‌می خوێنی شه‌هیدان و قوربانیهكانمانن و پته‌وكردنی بنه‌ماكانی ئاشتیخوازی و دیموكراسی و كوولتوری لێبورده‌یی وپێكه‌وه‌ژیان و سه‌قامگیریی سیاسی وئابووریو كۆمه‌ڵایه‌تی، هه‌روه‌ها دابینكردنی خۆشگوزه‌رانیی وئارامیی و ئاسووده‌یی بۆ سه‌رجه‌م هاووڵاتیان به‌رده‌وام ده‌بن له خه‌بات و قوربانیدان له پێناو خاك و خه‌ڵكدا .