سه‌رۆك بارزانی سه‌ره‌خۆشی له‌ بنه‌ماڵه‌ی مامۆستا شەپۆل ده‌كات

ماڵپه‌ری تایبه‌تی سه‌رۆك بارزانی هه‌واڵێكی سه‌ره‌خۆشی ئاراسته‌ی سه‌ره‌خۆی له‌بنەماڵەی بەڕێزی نووسەر و لێکۆڵەری ناسراوی كورد، دکتۆر محەمەد ساڵح ئیبراهیمی ناسراو بە مامۆستا شەپۆل، هه‌ر له‌ په‌یامی سه‌ره‌خۆشیه‌كه‌ی سه‌رۆك بارزانی ده‌لێـ”مامۆستا شەپۆل، وەک نووسەر، وەرگێڕ، لێکۆڵەر، ڕۆژنامەنووس، مامۆستای زانکۆ و ڕۆشنبیرێکی بە ئەزموون و بەتوانا، ڕۆڵێکی گرینگی لە پێشخستنی ئەدەبی کوردیدا گێڕاوە و لەدەستدانیشی خەسارەتێکی گەورەیە.

 

بەناوی خودای مەزن و دلۆڤان..

بنەماڵەی بەڕێزی نووسەر و لێکۆڵەری ناسراوی كورد، دکتۆر محەمەد ساڵح ئیبراهیمی ناسراو بە مامۆستا شەپۆل

هەواڵی كۆچی دوایی ڕۆشنبیر و نووسەر و لێکۆڵەر و کەسایەتیی نیشتیمانپەروەری کوردستان، دکتۆر محەمەد ساڵح ئیبراهیمی ناسراو بە مامۆستا شەپۆل خەمباری کردم.

مامۆستا شەپۆل، وەک نووسەر، وەرگێڕ، لێکۆڵەر، ڕۆژنامەنووس، مامۆستای زانکۆ و ڕۆشنبیرێکی بە ئەزموون و بەتوانا، ڕۆڵێکی گرینگی لە پێشخستنی ئەدەبی کوردیدا گێڕاوە و لەدەستدانیشی خەسارەتێکی گەورەیە.

لەم بۆنە خەمناکەدا لە دڵەوە سەرەخۆشی لە خانەوادە تێکۆشەرەکەتان دەکەم و هاوخەمیی خۆم ئاراستەی ئێوە و خزم و كەسوكار و ئاشنایان و خەڵکی نیشتیمانپەروەری مەهاباد و ڕۆشنبیرانی کوردستان دەکەم.

لە خودای گەورە داواكارم مامۆستا شەپۆل بباتە بەر ڕەحمەتی خۆی و دڵنەوایی و ئارامییش بە هەموو لایەك ببەخشێت.

انا لله وانا الیه راجعون

 

مسعود بارزانی

٢٦ـی ٥ـی ٢٠١٨

Back to top button