وادهی تۆماركردنی ناوی قهوارهی سیاسی بۆ ههڵبژاردنی كوردستان راگهیاندرا
بهرپرسی تۆماری قهواره سیاسیهكان له كۆمسۆنی باڵای ههڵبژاردن و راپرسی ههرێمی كوردستان (ژیار دزهیی) رایگهیاند”سبەی دەست بە تۆمارکردنی ناوی قەوارە و لایەنە سیاسییەکان دەکەین، گوتیشی: “لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان، تاکە کەس ناتوانێت خۆی کاندید بکات، بەڵکو دەبێت لە شێوەی لیست خۆی تۆمار بکات، کە هەر لیستێکیش نابێت لە سێ کاندید کەمتر بێت”.
ئهو بهرپرسهی كۆمسیۆنی دهشلێـ” رۆژی 7ی حوزەیران دوا وادەی خۆتۆمارکردنی لایەن و قەوارە سیاسییەکانەئەوەشی خستەروو: “ئەو لایەنانەی پێشتر ناوی خۆیان لە كۆمسیۆن تۆماركردبوو بە فەرمانێكی ئەنجوومەنی كۆمسیاران تۆماركردنیان ھەڵوەشاوەتەوە، ھەندێك گۆڕانكاری لە رێكارەكانی فۆڕمی تۆماركردنی قەوارەكان كراوە، بۆیە دەبێ ئەو قەوارانەی پێشتر ناوی خۆیان تۆماركردبوو دەبێ جارێكی دیكە بێن و فۆڕمی نوێ وەرگرنەوە”.
نێچیرڤان بارزانی سهرۆكوهزیرانی كوردستان بریاری دا رۆژی 30ی 9ی 2018 ھەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان بەڕێوەبچێت”.