عه‌لی عه‌ونی: سه‌رۆكۆماری عێراق پشكی كورده‌ و له‌ناو كوریش پشكی پارتیه‌

پاش هه‌ڵبژاردنی 12ی 5ی 2018 ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، پارتی دیموكراتی كوردستان له‌سه‌ر ئاستی هه‌رێمی كوردستان و ناوچه‌ كوردستانیه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێمی، توانی زۆرترین ده‌نگ به‌ده‌ست بهێنێت له‌و باره‌یه‌وه‌ ئه‌ندامێكی سه‌ركردایه‌تی پارتی ده‌لێـ”پۆستی سەرۆک کۆمار پشکی کوردە و لە ناو کوردیش پشکی پارتی دیموکراتی کوردستانە، بۆیە پارتی خۆی بڕیار دەدات ئەو پۆستە وەربگرێ یا نا و ده‌شلێـ”ئەوا دەبێ بە پێی ڕێککەوتن بێت”.

عه‌لی عه‌ونی ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی پارتی دیموكراتی كوردستان له‌باره‌ی پۆستی سه‌رۆككۆمار ده‌شلێـ”بۆیە ئەگەر پارتی ئەو پۆستەی خۆی وەر بگرێ یان وەرنەگرێت و بیداتە کوردێک یان عەرەبێک، ئەوا دەبێ بە پێی ڕێککەوتن بێت و ده‌شلێـ”بە پێی عورف لە ھەموو وڵاتانی دونیا، لیستی براوە بڕیار دەدات، کێ ئەو پۆستە وەردەگرێ یان وەری ناگرێ، بەڵام لە ماوەی ڕابردوو نوێنەرانی یەکێتی ئەدایەکی باشیان نەبووە، بەتایبەت لە خولی فوئاد مەعسوومدا ھەر ھیچ نەبووە و ئاشکراشی کرد، کە جاری پێشتر یەکێتی پۆستەکانی لە ھەرێمی کوردستان و بەغداش بەهۆی پارتی وەرگرت، بەڵام دواتر خۆی و نوێنەرەکانی گەلەکۆمەکییان لە پارتی کرد، لە ھەموو ئەمانەشدا یەکێتی سەرقافڵەی ئەوە بوو کە چۆن دەسەڵاتەکانی ھەرێمی کوردستان کەم بکرێتەوە”.

هه‌روه‌ها عه‌لی عه‌ونی ده‌شلێـ”ئەگەر سەرۆک کۆمار سەرۆکایەتیی خۆی بکردایە، ئەوا دەبووایە بە پێی ئەو دەستوورەی عێراق کە ھەیە، ئێستا حەیدەر عەبادی، نووری مالیکی، ئیبراھیم جەعفەری ڕاپێچی دادگا بکردایە، چونگە ٥٥ مادەی دەستوورییان پێشێل کردووە و ئاماژەی بەوەش دا” سەرۆک کۆمار، بۆ خۆی لێی پاڵداوەتەوە و مانگانە چەند ملیۆن دۆلار مووچە و ئیمتیازات وەردەگرێت، ٤ بۆ ٥ ھەزار پاسەوانی ھەبووە، لەگەڵ ئەوەشدا پاسەوانی خۆی ڕفێنرا، نەیتوانی ئازادی بکات، ئەمە ئەدای نوێنەری یەکێتی بوو، جەختی لەوەش کردەوە، کە دەبێ نوێنەرێک لە بەغدا بێت، کە ئیمانی بە سەربەخۆیی کوردستان و مافەکانی گەلی کوردستان ھەبێ و نوێنەرایەتیی گەلی کوردستان بکات”.

له‌ كۆتایشدا عه‌لی ئه‌ونی ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی پارتی دیموكراتی كوردستان گوتیشی”ئەگەر نا ئێمە چیمان داوە لەوەی کە سەرۆک کۆمار کورد بێ و مافی کورد پێشێل بکرێت، باشە ئەو کاتە لەگەڵ عەرەب و تورکێک جیاوازی چییە؟، ئەگەر تورک و عەرەب بێ، ئەوکاتە ئەڵێین ئەوانە دووژمنن، دەنا کوردێ سەرۆک کۆمار بێ، یان پۆستی وەزیر بێ، بەس بۆ کەسەکە خۆی باشە کە مووچە وەردەگرێ، بۆ کوردستان سوودی چی بووە؟، مووچەمان بڕا ھیچی پێ نەکرا، لەشکرکێشی کرایە سەرمان ھیچ کاردانەوەی نەبوو، مادەی ١٤٠یان جێبەجێ نەکرد، ھیچ نەبوو، ئیمتیازاتی پێشمەرگە کە ھێزێکی دەستوورییە نەدرا، ھیچی نەکرد”.

Back to top button