ئامانجی پارتی له‌گه‌رانه‌وه‌ی بۆ به‌غدا ئاشكرا بوو

فرسه‌ت سۆفی ئه‌ندامی په‌رله‌مانی كوردستان له‌ سه‌ر لیستی پارتی ئاماژه‌ به‌ گه‌رانه‌وه‌ی پارتی ده‌كات بۆ به‌غدا و ده‌لێـ”، حزبەکەی لەسەر بنەماکانی هاوبەشی و تەوافوق و هاوسەنگی بۆ بەغدا گەڕاوەتەوە و دەبێ لە داهاتوودا ئەو سێ بنەمایە لە عێراق پیادە بکرێ، ده‌شلێـ”ئەو سێ بنەمایەی کە پارتی بۆ پێکھێنانی حکوومەتی داھاتووی عێراق دایناوە، زۆر پەسەندە کە بریتین لە هاوبەشی، تەوافوق و هاوسەنگی، ئەگەر حکوومەتی عێراقیش پێشێلی بکات، پێش ھەرێمی کوردستان زیانی بۆ خۆی دەبێت، چونکە بە بێ بەشداری ڕاستەقینەی گەلی کورد و ھەرێمی کوردستان لە دەسەڵات و سامان کە دوو پرەنسیپی سەرەکین لە فیدراڵیەتدا، عێراق ئارام و سەقامگیر نابێ”.

فرسه‌ت سۆفی هه‌روه‌ها ده‌شلێـ” لە ڕابردوودا کورد بە فیعلی لە دەسەڵات و سامان بەشدار نەبوو، بۆیە گرنگترین شت ئەوەیە کە لەسەر بنامەیەک بۆ چوار ساڵی داھاتوو ڕێک بکەون، کە گونجاو بێت بۆ جێبەجێ کردن، ھەروەھا میکانیزمی جێبەجێکردنی ڕوون و دیار بێ، چونکە لە بەرنامەی حکوومەتەکەی عەبادی و مالیکیش بۆ نموونە مادەی ١٤٠، یەکێک بوو لە خاڵەکانی جێبەجێکردن، بەڵام جێبەجێ نەکرا، بۆیە دەبێ بیر لە میکانیزم و سەقفی زەمەنی بکرێتەوە، ئاشکراشی کرد، کە نایانەوێت بەشداربن بکەن، بەڵکو دەیانەوێت ھاوبەش بن لە حکوومەدا، دەشڵێت: ”ئەگەر بە عەقڵیەتی زۆرینە و کەمینەش مامەڵە بکرێ، کەواتە بوون و نەبوونمان لە بەغدا یەکسانە بە ھیچ، لەبەر ئەوەی لە ٣٢٨ کورسی پەرلەمانی عێراق، کورد ١٠٠ کوسیشی ھەبێ، ھاوکێشەکە ناگۆڕێت، بۆیە پێویستە ڕێز لە پێکھاتەیەکی سەرەکی عێراق کە کوردە، بگیرێ و لە دەسەڵات، سامان، ئیدارەدان، بەڕێوەبردن و حکوومەتدا بەشدار بن”.

هه‌روه‌ها فرسه‌ت سۆفی ئاماژه‌ به‌وه‌ش ده‌كات، گرنگترین شت کە لە چوار ساڵی داهاتوودا کاری بۆ بکەن، پێداگریکردنە لەسەر گەڕاندنەوەی بنەمای تەوافوق، دەبێ ئەنجومەنی ئیتحادی دروست ببێت کە وەک ئەنجومەنی سەرۆکایەتیی جارانە، لەوێ دەتوانن بە هاوسەنگی و تەوافوق ئەو یاسایانەی لە پەرلەمان بە زۆرینە دەردەچێت، بۆ پەرلەمانی بگەڕێننەوە، هه‌روه‌ها ده‌شلێـ”ئەگەر عێراق بنەمای تەوافوق پێشێل بکات، ھەموو لایەک زەرمەند دەبن، بەڵام بەدڵنیاییەوە ئەم دۆخە تاسەر نابێت”.

فرسه‌ت سۆفی له‌كۆتایشدا ده‌شلێـ” جاری ڕابردوو ڕیفراندۆممان کرد، بەدڵنیاییەوە بیر لە ڕێگای دیکە دەکەینەوە، ئەگەر بڕیاربێ مافەکانی گەلی کوردستان و ئەو بنەما دەستوورییانەی ئێمە لەسەری بڕیاری گەڕانەوەمان بۆ عێراق داوە، ھەر پێشێل بکرێت، بۆیە نە سەقامگیری روو لە عێراق دەکات، نە ئێمەش دەتوانین بەردەوام بین”.

Back to top button