دواین زانیاری له‌باره‌ی رووداوی شه‌ر و ئاگر كه‌وتنه‌وه‌ی زیندانیه‌كه‌ی دهۆك

ئه‌مر ۆ26ی 5ی 2018 له‌ زیندانی زركا له‌ شاری دهۆك شه‌ڕ له‌نێوان زیندانیان روویدا و ئاگر کەوتەوە، لە ئەنجامدا 7 کەس گیانیانلەدەستدا و ژمارەیەکی دیکەش برینداربوون، هه‌ر به‌گوێره‌ی زانیاریه‌كان، زیانه‌كان زیاتر به‌ هۆی ئاگر كه‌وتنه‌وه‌ بووه‌”.

سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگادار به‌خواكوڕكی راگه‌یاندووه‌، به‌هۆی رووداوه‌ كه‌و شه‌ڕه‌كه‌،  7 کەس گیانیانلەدەستداوە و ژمارەیەکی دیکەش برینداربوون، کە زۆرینەیان بەهۆی ئەو ئاگرەوە سووتاون کە لەنێو زیندانەکە کەوتووەتەوە، هه‌روه‌ها ده‌شلێـ، زیانی ئاگره‌كه‌ زۆر بووه‌، ئه‌و كه‌سانه‌ش كه‌ گیانیان له‌ده‌ست داوه‌، به‌هۆی ئاگره‌كه‌وه‌ بووه‌، ئه‌وانه‌ی تریش ره‌وانه‌ نه‌خۆشخانه‌ كراوه‌”.

هه‌روه‌ها سه‌رچاوه‌كه‌ ده‌شلێـ” دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ شەڕ لەنێوان چەند بەندکراوێکی زیندانی زرکا روویداوە، دواتر یەکێک لە بەندکراوەکان ئاگری لە خۆی بەرداوە، بەهۆی شەڕ و ئاگرەکەوە تاوەکو ئێستا 7 کەس گیانیانلەدەستداوە، برینداره‌كانیش ره‌وانه‌ نه‌خۆشخانه‌ی فریاكه‌وتنی دهۆك كراوه‌”.

Back to top button