ئه‌ردۆغان له په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فونیدا گله‌یی له سه‌در ده‌كات

ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان، سه‌رۆككۆماری توركیا نیگەرانی توركمانەكانی عێراق لەبارەی ئەنجامی ھەڵبژاردنەكان دەگەیەنێتە موقتەدا سەدرده‌ڵێت:” لە كەركووك ساختەكاری لە ئەنجامی ھەڵبژاردنەكان كراوە و پێویستە بە دواداچوون و لێكۆڵینەوە بكرێت”.
بە گوێرەی ئاژانسی ئەنادۆڵ، لە په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنی نێوان ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان، سه‌رۆككۆماری توركیا و موقته‌دا سه‌در سه‌رۆكی هاوپه‌یمانی سائیرون، ئەردۆغان له په‌یوه‌ندییه ته‌له‌فونه‌كه‌یدا بە سەدری گوتووە: “توركمانه‌كانی عێراق باس له‌وه ده‌كه‌ن له هه‌ڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق لە شاری كه‌ركووك هه‌ندێك ساخته‌كاری كراوه و سته‌میان لێكراوه”.
هه‌روه‌ها سه‌رۆككۆماری توركیا داوای له سه‌رۆكی لیستی سائیرۆن كردووه: “پشتیوانی پێویست پێشكه‌ش بكات بۆ دۆزینه‌وه و چاككردنی ئه‌و ساخته‌كاریانه”.
لای خۆشیه‌وه موقته‌دا سه‌در به‌سه‌رۆككۆماری توركیای ڕاگه‌یاندووه” كه مافی هه‌موو پێکهاتەکان به توركمانه‌كانیشه‌وه ده‌پارێزن”.
دوای راگەیاندنی ئەنجامەكانی ھەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق، ژمارەیەك لایەنی سیاسی ئەنجامەكانیان رەتكردەوە و رایانگەیاند كە ساختەكاری كراوە، یەكێك لەو لایەنەنانەش توركمانەكانن.