تره‌مپ و كیم جون له‌ سه‌نگاپوورا كۆده‌بنه‌وه‌

 

تیمێكی ئه‌مه‌ریكی به‌مه‌به‌ستی ئاماده‌كاری بۆ به‌ستنی لووتكه‌ی نێوان دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا و كیم جۆنگ ئون، سه‌رۆكی كۆریای باكوور سه‌ردانی سنگاپووره‌ ده‌كات، كه‌ پێشتڕ بڕیاری له‌سه‌ر درابوو و دواتریش تره‌مپ كشانه‌وه‌ی وڵاته‌كه‌ی له‌و لوتكه‌یه‌ راگه‌یاندبوو.

له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا كۆشكی سپی رایگه‌یاند، تیمێك كه‌ نوێنه‌رایه‌تی ده‌سه‌ڵاتادارانی ئه‌مه‌ریكا ده‌كات، له‌ماوه‌ی چه‌ند رۆژی داهاتوودا به‌مه‌به‌ستی ئاماده‌كاری بۆ به‌ستنی لووتكه‌ی نێوان تره‌مپ و كیم سه‌ردانی سنگاپووره‌ ده‌كات.

پێشتریش گۆڤاری “Politico” بڵاویكردبۆوه‌، تیمێك كه‌ له‌ 30 به‌رپرسی كۆشكی سپی و وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا پێكهاتووه‌، له‌ واشنتۆنه‌وه سه‌ردانی وڵاتی سنگاپووره‌ ده‌كات.

ئه‌مه‌ دوای ئه‌وه‌ هاتووه‌، به‌ر له‌ چه‌ند رۆژێك دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا لێدوانی پێچه‌وانه‌ی له‌باره‌ی كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ كیم جۆنگ ئون دابوو و رایگه‌یاندبوو، له‌ بڕیاره‌كه‌ی پاشه‌گه‌ز بووه‌ته‌وه‌ و له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی كۆریای باكوور كۆنابێته‌وه‌.

Back to top button