هەواڵێكی خۆش بۆ مووچە خۆرانی كوردستان
خواكوڕك
فازڵ نەبی بریكاری وەزارەتی دارایی و هاوكات سەرپەرشتیاری ئامادەكردنی بودجەكەی عێراقیشە دەڵێت: بەپێی مادەیەكی پڕۆژەیاسای بودجە، دەبێت هەرێمی كوردستان رۆژانە 550 بەرمیل نەوت لەڕێگەی سۆمۆوە هەناردە بكات، لەو 550 هەزار بەرمیلەش 250 هەزار بەرمیلی هی هەرێمی كوردستان بێت و 300 هەزار بەرمیلەكەی دیكەشی كەركوكە، لە بەرامبەردا بەغدا 17% مەسروفاتی فیعلیی خۆی دەداتە كوردستان.
بریكاری وەزارەتی دارایی عێراق ئاماژەی بەوەشكرد، پشكی هەرێمی كوردستان 12 تریلیۆن و 500 ملیار دینارە و بەپێی رێككەوتنی نەوتیی پێشووی نەوتی نێوان بەغدا و هەولێر خەرج دەكرێت، یان بەپێی هەر رێكەوتنێكی نوێ لەنێوان ئەو دوو لایەنەدا.
پرۆژەیاسای بودجەی 2017ی عێراق بڕەكەی 102 تریلیۆن دینارە و نرخی یەك بەرمیل نەوت لە پڕۆژەیاساكەدا بە 35 دۆلار خەمڵێندراوە، بەڵام بڕیاردراوە هەمواربكرێتەوە و و نرخی نەوت تیایدا بەرزبكرێتەوە.
بریكاری وەزارەتی دارایی لە بارەی ئەو پارەیەی بەغدا بە هەرێمی كوردستانی دەدات بەشی موچەی فەرمانبەران دەكات؟ وتی: ئەوە دەمێنێتەوە سەر رێككەوتنی نێوان هەولێر و بەغدا، ئەوكات دەردەكەوێت پارەكە چەند دەبێت، چونكە رێكەوتنەكە لەسەر بنەمای سێ تەوەر بووە كە تەوەرێك پەیوەندی بە چارەنووسی كوردستانەوە هەیە.