هوشیار زێباری : كه‌سانێكی شكستخواردوو هه‌وڵی هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی هه‌ڵبژاردن ئه‌ده‌ن

هۆشیار زێباری ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان و وه‌زیری پێشووی دارایی عێراق له‌ هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له‌ تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فیسبووك ده‌ڵێت:” ئه‌گه‌ر ئه‌نجامه‌كانی هه‌ڵبژاردنی رۆژی 12/5/2018ـی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق هه‌ڵبوه‌شێنرێته‌وه‌ “ئاژاوه‌یه‌كی زۆر” درووست ده‌بێت”.
 
هه‌روه‌ها زێباری نوسیویه‌تی و ده‌شڵێت:” “له‌لایه‌ن هه‌ندێك سیاسی و په‌رله‌مانتاری شكستخواردوو، هه‌وڵی مه‌ترسیدار هه‌یه‌ بۆ ئه‌وه‌ی ده‌ره‌نجامی هه‌ڵبژاردنی 12ی5ی2018 هه‌ڵوه‌شێنرێته‌وه‌و و ئه‌وه‌ش ده‌ره‌نجامی كاره‌ساتباری بۆ ئاسایش و ئارامی عێراق لێده‌كه‌وێته‌وه‌”.
 
له‌ كۆتایی دا نوسیویه‌تی :” پێویسته‌ ئه‌و كه‌سانه‌ رابگیرێن و رێگه‌ نه‌درێت وڵات به‌ره‌و ئاژاوه‌یه‌كی زۆر ببه‌ن”.
Back to top button