سه‌در :سه‌رباری پلانی نێوخۆی و ده‌ره‌كی پارتی و بارزانی سه‌ركه‌وتوو بوون

موقتەدا سەدر لە کۆبونەوەی لەگەڵ وەفدی پارتی دیموکرتی کوردستان لە بەغدا د ڕایگەیاند: “من ده‌زانم به‌ڕێز بارزانی و پارتیه‌کان سوربوون له‌سه‌ر ریفراندۆم، ده‌زانم ئێوه‌ سه‌رتانخستووه‌٫به‌ڵام داواتان لێده‌که‌م به‌هه‌مان نه‌فه‌سی ریفراندۆم نه‌یه‌نه‌ نێو دانووستانه‌کانی حکومه‌تی عێراق، چونکه‌ عێراق به‌رگه‌ی ئه‌و دۆخه‌ ناگرێت و خۆمان کێشه‌مان زۆره‌”.

هه‌روه‌ها سه‌در گوتویه‌تی:” هه‌موو ته‌وه‌قوعاتی خه‌ڵکی غه‌یره‌ کورد وابوو که‌ پارتی و بارزانی له‌م هه‌ڵبژاردنه‌ سه‌رکه‌وتوو نابن، سەرباری پلان و نه‌خشه‌رێگا له‌سه‌ر ئاستی نێو خۆی و ده‌ره‌كی دژ به‌ پارتی و بارزانی كه‌ هه‌ولێكی زۆریان دا له‌ ڕووی سیاسی و ئابورییه‌وه‌ كه‌ شكست به‌ پارتی و بارزانی بهێنن ،به‌ڵام ئێوه‌ توانیتان زۆر عاقلانه‌ كۆسپ و پلانه‌كات تێپه‌ڕێنن و سه‌ركه‌وتوو بن “.

Back to top button